قەرزی ناوخۆیی عێراق گەیشتە 106 تریلیۆن دینار

بینەر: (363)

داتاكانی بانكی ناوەندی عێراق، دووپات لە بەرزبوونەوەی قەبارەی قەرزی ناوخۆیی لە عێراق بۆ 106.072 تریلیۆن دینار تا كۆتایی حوزەیران/یۆنیۆ دەكەن، ئەمەیش لە كاتێكدایە لە كۆتایی ئایار/مایۆدا بڕی ئەو قەرزە 103.179 تریلیۆن دینار بوو. واتە تەنیا لە ماوەی مانگێكدا قەرزی ناوخۆیی 2.893 تریلیۆن دینار بەرز بووەتەوە.

بەگوێرەی داتاكان كە بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لە كۆتایی ساڵی 2025 قەرزی ناوخۆیی عێراق 90.515 تریلیۆن دینار بووە، لە كۆتایی حوزەیران/یۆنیۆی ئەمساڵیش گەیشتووەتە 106.072 تریلیۆن دینار، واتە لە كۆتایی ساڵی ڕابردووەوە تا كۆتایی مانگی حوزەیران/یۆنیۆ، تەنیا لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بە ڕێژەی 15.557 تریلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی زیادی كردووە.

سەرجەمی قەرزەكانی وەزارەتی دارایی لە بانكی ناوەندی 67.499 تریلیۆن دینار، حەواڵەكردنی پارەیش بۆ گەنجینە 8.742 تریلیۆن دینار، قەرزی تر 18.694 تریلیۆن و سەنەداتی دارایی 10.867 تریلیۆن دینارە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *