سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه حكوومه‌تی عێراق پلانی داناوه كه له دوای 30ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر، ئه‌و میلیشیایانه‌ی چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كه‌ن، بنكه و باره‌گه‌كانیان به هێزی فه‌رمی گه‌مارۆ ده‌دات و هه‌نگاو به هه‌نگاو به زه‌بری هێز هه‌ڵیانده‌وه‌شێنێته‌وه. له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی ئێران هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تا كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌و پلانه یان دوای بخه‌ن.
پێشتر دوو سه‌رچاوه‌ی عێراقی بۆ فڕانس پرێس دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه زه‌یدی پلانی داناوه له دوای كۆتایی ئه‌و واده‌یه‌ی ڕایگه‌یاندووه، هه‌ر گرووپێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت بمێنێته‌وه، به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان بۆ ڕۆژنامه‌ی “شه‌رق ئه‌وسه‌ت” باسیان له پلانێكی حكوومه‌تی زه‌یدی بۆ دوای 30ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر كرد، ئه‌ویش بریتییه له بڵاوه‌پێكردنی هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت له دژه‌تیرۆری عێراق و هێزه بژاره‌كان له ده‌وروبه‌ری بنكه و باره‌گه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان و گه‌مارۆدان و بڕینی ڕێگه‌ی هاتن و چوون بۆ ئه‌و بارهگهیانه و گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكاری پێیان.
هێزه‌كانی حكوومه‌ت به دانانی بازگه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بنكه و باره‌گه‌ی میلیشیاكان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌تی پشكنینی ورد له هاتن و چوونی ئۆتۆمبێله‌كان بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. دواتر هێلێكی سه‌ربازی پته‌و به ده‌وروبه‌ری باره‌گه‌ی میلیشیاكان دروست ده‌كه‌ن، تا دواجار هانی میلیشیاكان بده‌ن، هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و بیانه‌وێ درۆنه‌كان بگوێزنه‌وه، یان چه‌ك قۆرخ بكه‌ن و نه‌یده‌نه‌وه و باره‌گه‌كانیان چۆڵ نه‌كه‌ن و گولـله‌یه‌ك دژی هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت بته‌قێنن.
ئه‌و سه‌رچاوانه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گفتوگۆكان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌ی له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن زۆره، به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆ بدرێن و دواجار ناچار بكرێن، كه خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن و چه‌كه‌كانیان بده‌نه ده‌ست هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق.
سه‌ركرده سه‌ربازی و سیاسییه‌كان هاوڕان و گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له پرۆسه‌ی چه‌كداماڵین له ده‌ستی گرووپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌یدانی له هێزه‌كانی عێراق گوتی، سوپا و دژه‌تیرۆر له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ستیان به بڵاوه‌پێكردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر له بازگه‌كانی چاودێریكردن له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و ڕێگه خێراكان كردووه، وه‌ك قۆناغێكی ئه‌زموونی پلانه‌كه.
به‌شێك له‌و تیم و بازگانه سه‌ركه‌وتووبوون له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو له گرتنی كاروانی رۆنه‌كان كه به‌ره‌و خاڵه جیا جیاكانی میلیشیاكان له ناوچه جیا جیاكانی عێراق دهربردران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شه‌رق ئه‌وسه‌ت، ئه‌و پلان و به‌رنامه‌یه به دیاریكراوی ناوچه‌ی جرف سه‌خر كه باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی میلیشیاكانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵایه و ناوچه‌ی جرف نه‌داف كه باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی میلیشیاكانی نوجه‌بایه، گه‌مارۆ بدات، كه هه‌ردوو شوێنه‌كه كه‌وتوونه‌ته باشووری به‌غدای پایته‌خته‌وه.
مانگی ڕابردوو هێزێكی هاوبه‌ش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گه‌یه‌ك له ناوچه‌ی جرف نه‌داف كه باره‌گه‌ی میلیشیاكانی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با بوو، له‌و شوێنه كارگه‌ی دروستكردنی درۆن بوونی هه‌بوو و درۆنی لێ هه‌ڵدراوه بۆ پێكانی ئامانجی جیا جیا.
سه‌رچاوه‌كانی عێراقی ده‌ڵێن، ئه‌و كاروانه درۆنانه‌ی ده‌چوونه شوێنه‌كانی تر و ناوه‌ندی مامه‌ڵه‌كردن و سه‌ركردایه‌تیكردنی درۆنه‌كان له‌م شوێنه بووه و هێزه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ته‌نیا له جرف سه‌خر و جرف نه‌داف بوونیان نییه، بگره له زۆر شوێنی تری عێراق جێگیركراون، به‌ڵام ئه‌و دوو شوێنه باره‌گه و ناوه‌ندی سه‌ره‌كییانه به‌هۆی نزیكیان له به‌غدای پایته‌خته‌وه، به‌ڵام جیا له‌و دوو شوێنه سه‌ره‌كییه، له دووزخورماتوو و ئامرلی له پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین و كه‌مپی ئه‌شره‌ف له دیاله و چه‌ندان بنكه‌ی تر له پارێزگه‌ی كوت و واست له باشووری عێراق بوونیان هه‌یه.
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسێكی سیاسی گه‌وره‌ی عێراق، دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی میلیشیاكان بوونی هه‌یه كه له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له به‌غداوه نزیك بن، تا به خێرایی بتوانن ده‌ستوه‌ردان له دۆخی پایته‌خت بكه‌ن له هه‌ر حاڵه‌تێك، به‌وهۆیه‌وه بوونیان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری عێراق به ته‌واوی چڕكردووه‌ته‌وه.
ئه‌ركی دووه‌م بریتییه له كۆبوونه‌وه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كانی سوننه و كۆنتڕۆڵكردنیان و زاڵبوون به‌سه‌ر گرنگترین ئه‌و ناوچه جیوگرافیانهی كه سوننه‌كانی تێدایه و به دیاریكراویش ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا.
ئه‌و به‌رپرسه سیاسییه‌ی عێراق ده‌ڵێ، پلانی حكوومه‌ت به‌مجۆره‌یه كه پێكدادان له‌گه‌ڵ میلیشیاكان ڕوو نه‌دات و دواتر هه‌مووان بهێنێته نێو ناو دانوستانێك له چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی و بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی میلیشیاكان بدات.
















Leave a Reply