دۆخی دارایی عێراق خراپە و پەنا بۆ ئەمەریكا دەبات

بینەر: (10)

بەهۆی ئاڵۆزییەكانی دوایی ناوچەكە و داخرانی گەرووی هورمز، كە زۆرینەی هەناردنی نەوتی عێراق بەوێدا تێپەڕ دەبێت، عێراق دووچاری تەنگژەیەكی قووڵی دارایی و نەمانی داهاتی فرۆشتنی نەوتەكەی هاتەوە، وەك هەموو جار عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێی تاران و واشنتن، پەرلەمانتارێك هاوكات باسی خراپیی دۆخی مووچە دەكات و دووپاتی كردەوە كە عێراق داوای قەرز لە ئەمەریكا دەكات.

مەنسوور بعێجی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە دەكات كە عێراق بەرەو وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بۆ قەرزكردنی بڕی دوو ملیار دۆلار جموجۆڵ دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش یاسای قەرزكردنی رەوانەی پەرلەمان كردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو یاساكە تەواو بێت، دووپاتی كردەوە كە حكوومەت نیازی هەیە داوای دوو ملیار دۆلار قەرز لە گەنجینەی ئەمەریكا بكات.

سەبارەت بە دۆخی دارایی عێراق و مووچە روونی كردەوە، ئەگەری هەیە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ 45 رۆژ دا بكەوێت، ئێستە حكوومەتی عێراق بە تەنگژەیەكی زۆر گەورەی دارایی تێپەڕ دەبێت و عێراق زەرەرمەندی گەورەیە لە شەڕی ئێران و ئەمەریكا و تا ئێستە 150 ملیار دۆلاری زەرەر كردووە، لە 28ی شوباتی رابردووەوە تا ئێستە هیچ بەرمیلێك نەوتی لە رێگەی گەرووی هورمز نەفرۆشتووە، بۆیە ئەگەر گەرووی هورمز نەكرێتەوە، مووچەی فەرمانبەران دوا دەكەوێت و ئەگەر هەیە دواكەوتنی بگاتە 45 رۆژ، ئێستە مووچە لە یەدەگی بانكی ناوەندی خەرج دەكرێت، بۆیە عێراق بە تەنگژەیەكی زۆر مەترسیدار تێپەڕ دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *