ئاژانسی نیشتمانی پاراستنی داتاكان له به‌رازیل سزای پێ بژاردنی 153.7 ملیۆن ریالی به‌رازیلی كه ده‌كاته 30 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر كۆمپانیای بایت دانسی خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی پێوه‌ندی به چاره‌سه‌ركردنی داتاكانی منداڵان و هه‌رزه‌كاران، سه‌پاند.
ئاژانسه‌كه له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه داتاكان و ڤیدیۆكانی تیكتۆك فلته‌ر ناكرێ، بۆ منداڵان و تازه‌پێگه‌یشتووان، ئه‌مه‌یش هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه، به‌هۆی ڕێكنه‌خستنی داتا بڵاوكراوه‌كان به گوێره‌ی فلته‌ری ته‌مه‌ن و شیاوی بینیان له‌لایه‌ن منداڵان و تازهپێگهیشتووانهوهیش ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر تیكتۆك سه‌پاند.
به تایبه‌ت كه خه‌ڵكی ده‌توانن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌كاونت و هه‌ژماری تیكتۆكیان هه‌بێت، سه‌یری سه‌رجه‌م ڤیدیۆ بڵاوكراوه‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، منداڵان ئه‌گه‌ر هه‌ژماری تیكتۆكیشیان نه‌بێت، بتوانن سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیانهیش بكه‌ن، كه بۆ ته‌مه‌نی ئه‌وان شیاو نییه.
















Leave a Reply