ئێران ڕووبه‌ڕووی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی توانای ئه‌مباركردنی نزیكبووه‌ته‌وه له ته‌واوبوون، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندوویه‌تییه سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی، ئێسته‌یش په‌نای بۆ به‌كارهێنانی كه‌شتییه‌كی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی كۆن و له‌كارخراوی خۆی بردووه، تا وه‌ك كۆگه‌ی ئه‌مباركردن به‌كاریبهێنێت، به پڕبوونی ته‌واوی ئه‌مباره‌كان، تاران ناچار ده‌بێ بیره نه‌وتییه‌كانی دابخات، كه ئه‌مه‌یش دواتر دووباره ده‌رهێنانه‌وه‌ی نه‌وت لێی پێویستی به تێچووێكی زۆره و كاره‌ساتێكی گه‌وره تووشی ئێران ده‌كات.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆماری ئیسلامی ئێران دووباره كه‌شتی زه‌به‌لاحی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی “ناشا”ی بردووه‌ته كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی خارگ، تا وه‌ك كۆگه‌ی ئه‌مباركردن سوودی لێ وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بڕی زۆرتری نه‌وت ئه‌مبار بكات و بیره نه‌وتییه‌كانی دانه‌خات.
دوورگه‌ی خارگ به ناوه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و زۆرینه‌ی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان كه نه‌وتی ئێران ده‌كڕن، له‌و دوورگه‌یه‌وه باری ده‌كه‌ن و بۆ وڵاتی كڕیار ده‌یگوێزنه‌وه.
به گوێره‌ی قسه‌ی شاره‌زایان، كۆگه‌كانی ئه‌مباركردنی نه‌وت له ئێران به 13 ڕۆژ به‌رهه‌مهێنانی به‌رده‌وامی نه‌وت له‌و وڵاته به ته‌واوی پڕ ده‌بن، ئێسته به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌نارده‌كردنیش وه‌ستاوه، ئه‌مه‌یش تارانی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌زموونێكی قورسه‌وه، ڕازیبوون به مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سازش كردن، یان داخستنی بیره نه‌وتییه‌كانی.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای شكستهێنانی دانوستان له گه‌ڕی یه‌كه‌می دانیشتنی راسته‌وخۆ كه ڕۆژی 11ی نیسان/ئه‌پریل ئه‌نجام درا، گه‌مارۆی ده‌ریایی خسته سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و تا ئێسته زیاتر له 30 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته به ته‌واوی په‌كخراوه.
به‌و پێیه ئێسته ئه‌مباره‌كانی ئێران زۆر نزیكبوونه‌ته‌وه له پڕبوونی ته‌واوه‌تی، شاره‌زایان نایشارنه‌وه كه نه‌مانی كۆگه‌ی ئه‌مباركردن، ئێران ناچار ده‌كات به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بوه‌ستێنێت و بیره نه‌وتییه‌كانی دابخات، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات بیره‌كانی نه‌وت زیانی زۆریان به‌ر بكه‌وێت و دووباره به‌كارخستنه‌وه‌یان كارێكی قورس و تێچوویه‌كی یه‌كجار زۆری بوێت.
په‌نابردنی ئێران بۆ ئه‌مباركردنی نه‌وت له كه‌شتییه نه‌وتگوێزه‌ره‌وه كۆنه‌كان ئاماژه‌یه‌كی ڕوونی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی توانای ئهمباركردنیهتی، هاوكات به‌كارهێنانی كه‌شتییه‌كانیش وه‌ك كۆگه‌ی ئه‌مباركردن چاره‌سه‌رێكی كاتییه، له په‌راوێزی به‌رده‌وامی گه‌مارۆی ده‌ریایی بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێران ئێسته له قۆناغێكی ته‌واو هه‌ستیاردایه و كات بووه‌ته گه‌وره‌ترین ئامرازی فشار دروستكردن له‌سه‌ر تاران، چونكه ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێیه كۆگه ئه‌مباركراوه‌كانی ئێران پڕ ببن له نه‌وت، ئه‌وكات تاران ده‌بێ بڕیارێكی چاره‌نووسساز بدات، یان سازشكردن و ملدان بۆ ئه‌مه‌ریكا یان به ده‌ستی خۆی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی خۆی خاپوور ده‌كات.
















Leave a Reply