بۆ گەڕاندنەوە و پارە دزراو عێراق داوای یارمەتی لە ئینتەرپول دەكات

بینەر: (838)

لە چوارچێوەی سەردانی شاندی باڵای حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران بۆ فڕەنسا، سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق لەگەڵ سەرۆكی ئینتەرپول باسی خێراكردنی رێوشوێنەكانی گەڕانەوە پارە دزراوەكانی عێراق و گرتنی گەندەڵكارانیان لە دەرەوە كرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی، ئەمڕۆ دووشەم لە چوارچێوەی سەردانی شاندی باڵای حكوومەتی عێراق بۆ پاریس، محەمەد عەلی لامی سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق لەگەڵ لوكاس فیلیپ سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوان “ئینتەرپول”، كۆبووەوە و تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی میكانیزمەكانی هاریكاری و كاراكردنی كەناڵەكانی پێوەندی و هاوئاهەنگیی راستەوخۆی نێوانیان سەبارەت بە داواكراوانی گەندەڵی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری پێویست بۆ راوەدوونانیان كرد.

لامی دووپاتی لە گرنگی بەهێزكردنی هاریكاری و هاوئاهەنگی لە راوەدوونانی داواكراو و تۆمەتباران بە گەندەڵی و خێراكردنی رێوشوێنەكانی شوێنپێهەڵگرتنیان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری لەوبارەوە كردەوە، لامی داوای كرد ئینتەرپول پاڵپشتی لە هەوڵەكانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و راوەدوونانی تۆمەتباران و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان بكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *