به‌رپرسێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، دانوستان و گفتوگۆ له نێوان تاران و واشنتن ئه‌رێنین، به‌ڵام هیچ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكی لێ ناكه‌وێته‌وه، تا چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران نه‌كرێت، ئه‌وه‌یش ناشارێته‌وه كه تاران له دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ده‌ستی به نه‌رمی نواندن كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه بۆ تۆڕی ئه‌ی بی سی نیوز ئاشكرای كردووه، گفتوگۆكان به‌رده‌وامیان هه‌یه و بنیاتنه‌ر و ئه‌رێنین، به‌ڵام ئه‌و گفتوگۆیانه هیچ جۆره ڕێككه‌وتنێكیان لێ ناكه‌وێته‌وه، تا به‌رنامه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه و ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كرێت.
زیاتر گوتی، ئێران ده‌ستی به نه‌رمی نواندن كردووه له‌باره‌ی به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی، به‌ڵام هه‌ردوولا تا ئێسته بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر پابه‌ندییه‌كان و هه‌نگاوه‌كان و كاته‌كان هه‌یه، به‌وه‌ی كام لا یه‌كه‌مجار ئه‌و هه‌نگاوانه بگرێته‌به‌ر.
















Leave a Reply