ئەگەری تێوەگلانی ئێران هەیە.. لێكۆڵینەوە لە كردنەئامانجی بنكەی فێرفۆرد بەردەوامە

بینەر: (12)

دوای ئاشكرابوونی پلانێكی تیرۆریستی بۆ كردنەئامانجی بنكەی ئاسمانی فێرفۆرد لە بەریتانیا، كە لە لایەن فڕۆكە بۆمبهاوێژەكانی ئەمەریكا بەكار دەهێنرێت، ئێستە پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانی لێكۆڵینەوەی چڕ دەكات و ئەگەری تێوەگلانی ئێران لە پلانەكە هەیە و ئێرانیش رەتی دەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ پێنج كەس كردووە، گومانی تێوەگلانیان لە تاوانی هەڵگرتنی تەقەمەنی و تیرۆر لێ دەكرێت، ئەوەش دوای گرتنیان لە نزیك بنكە ئاسمانییەكە كە ئەمەریكا بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاری دێنێت.

بەیانی دوێنێ پۆلیسی بەریتانیا ئەو كەسانەی گرت، لە دوای بوونی زانیاری بە بینینی سێ بارهەڵگری گەورەی رەنگ سپی بەرەو بنكەكە بە رێگەوە بوون، كە سەر بە هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیایە لە رۆژئاوای ئینگلتەرا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەو بارەوە رای گەیاند، گومانلێكراوان بە نیاز بوون زیانی گەورە بە بنكەكە بگەیەنن و دەسەڵاتدارانی بەریتانیا و ئەمەریكا لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەوان دەكەن.

ئەگەرچی تا ئێستە ناسنامەی گیراوان ئاشكرا نەبووە، بەڵام سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە لێكۆڵینەوەكان باسی ئەگەری بەهێزی بوونی پێوەندیی ئێران بە روداوەكە دەكات، جیا لە ئەگەری بوونی پێوەندیی رووسیا یان توندڕۆ ئیسلامییەكان، لای خۆیەوە باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن رەتی كردەوە رووداوەكە پێوەندی بە ئێرانەوە هەبێت و ئەو ئەگەرانەش هیچ بنەمایەكیان نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *