ئەمەریكا گرنگترین بارەگای رادەستی عێراق كردەوە

بینەر: (12)

سەرۆكی شانەی راگەیاندنی تەناهی عێراق رای گەیاند، هێزە عێراقییەكان گرنگترین بارەگای ئەمەریكایان لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا وەرگرتووەتەوە و دەشڵێ‌، “ئێستە خاوەنی بڕیاری خۆمانین”.

ئەمڕۆ دووشەم 28ی ئەیلوول، سەعد معەن سەرۆكی شانەی تەناهیی عێراق لە لێدوانێكدا دەڵێ‌، “بارەگای سەرەكیی هێزەكانی ئەمەریكامان لە فڕۆكەخانەی بەغدا وەرگرتەوە و بە رێككەوتنیشمان لەگەڵ توركیا بۆ كشانەوەكەی هێزەكانی، دووپاتی دەكەینەوە كە هاریكاریمان لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لەمەودوا لەسەر بنەمای رێزی هاوبەش دەبێت”.

سەرۆكی شانەی راگەیاندنی تەناهی دەشڵێ‌، “ئێستە حكوومەت خاوەنی بڕیاری خۆیەتی لە دیاركردنی سروشتی هێزە سەربازییەكان لەسەر خاكی وڵاتەكەی”.

بەگوێرەی رێككەوتنی عێراق و ئەمەریكا، رۆژی چوارشەمی داهاتوو 30ی ئەیلوول، كشانەوەی تەواوی هاوپەیمانان رادەگەیەنرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *