چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا و دانیمارك و گرین‌لاند ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕێككه‌وتنی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی دوورگه‌ی گرین‌لاند واژوو بكه‌ن و به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش ڕێ به ئه‌مه‌ریكا ده‌درێ دوو بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌وره له‌سه‌ر خاكی گرین‌لاند دابمه‌زرێنێت.
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ئاشكرای كرد، سه‌رۆك تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك میته فریدریكسن و سه‌رۆك وه‌زیرانی گرین‌لاند ینس فریدریك نیلسن بۆ ته‌واوكردن و واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كات و شوێنی دیاریكراوی كۆبوونه‌وه‌كه و واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مه پێشهاته له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و تره‌مپ گوتارێك له كۆبوونه‌وه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
پێشبینی ده‌كرێ، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌مه‌ریكا و دانیمارك و گرین‌لاند دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدرێ و هه‌ر سێ لا واژوو له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن.
















Leave a Reply