چی لەبارەی رەنگی زەرد دەزانی؟ ئەو رەنگەی سەرچاوەی ژیانە

بینەر: (1.1K)

ئەگەر تا ئێستە رەنگی زەرد وەك رەنگێكی ئاسایی سەیر دەكەیت و دەیخەیتە هاوشێوەی رەنگەكانی تر، ئەوە “وشە” لەو راپۆرتەدا پێت دەڵێ‌، رەنگی زەرد چییە؟.

بەگوێرەی تەواوی توێژینەوەكان كە لەبارەی رەنگی زەرد كراوە، زەرد ئەو ڕەنگەیە كە لە شەبەنگی بینراو دەكەوێتە نێوان ڕەنگی سەوز و ڕەنگی پڕتەقاڵییەوە، ڕەنگی زەرد لە تێكەڵكردنی بڕێكی یەكسان لە ڕەنگی سوور و سەوز بەرهەمدەهێنرێت.

درێژی شەپۆلی ڕەنگی زەرد لەنێوان 570 بۆ 590 نانۆمەترە /یەکەیەکە بۆ پێوانەکردنی درێژیی زۆر بچووک/، ڕەنگی زەردی هەر ڕووەكێك بەهۆی بوونی كارۆتینەكانی ڕەنگی زەردە لەو ڕووەكەدایە، كە بە بڕی جیاواز لە هەر ڕووكێكدا بوونی هەیە، نموونەی گەڵای زەردی ڕووەكەكان لە پایزدا، گەنمەشامی، گوڵی نێرگز، لیمۆ، مۆز، هەرمێ و كاڵەك، لەو ڕووەكانەدا ڕەنگی زەرد وزەی ڕووناكی هەڵدەمژێت و ڕووەكەكە دەپارێزێت لە خاڵیبوونەوەی ڕووناكی و نەمانی ڕەنگەكەی.

زەوی زەردە

پلەی گەرمی ڕووی خۆر كاریگەری دەكاتە سەر ڕەنگی خۆر، بۆیە لەسەر ڕووی زەوییەوە ڕەنگی خۆر بە ڕەنگێكی زەردی كاڵ دەردەكەوێت و دەبینرێت.

بەكارهێنانی بۆیە و ڕەنگی زەرد دەگەڕێتەوە بۆ 45 هەزار ساڵ پێش زایین، لە نێو وێنە و هێڵكارییەكانی ئەشكەوتە كۆنەكانی سەردەمی بەردین ئەم ڕەنگە دۆزراوەتەوە، لە كۆندا ئەم ڕەنگە ڕەنگی شانازی و سەركەوتن بووە، چونكە بە ڕەنگی خۆر دانراوە.

لە میسڕی كۆندا لەشی خوداوەند و پەیكەرەكانیان بە ڕەنگی زەردی ئاڵتوونی دادەپۆشی چونكە پێیان وابوو ئەم ڕەنگە پیرۆزە.

زەرد پیرۆزە

لە مێژووی شانشینی چینی كۆن ڕەنگی زەرد پیرۆز بووە، ئەو ڕەنگە تایبەت بوو بە جلوبەرگی پادشاكان و تەنیا ئەوان ئەو ڕەنگەیان دەپۆشی، تەنانەت لەبری ڕەنگی فەرشی سوور، فەرشی زەردیان بۆ میوانەكانیان ڕادەخست، هەروەها كۆتا ئیمپراتۆریی وڵاتی چین ناوی ئیمپراتۆرییەتی زەرد بوو.

هەستی گڕوتین

لە دەروونناسیدا واتا و ئاماژەكانی ئەم ڕەنگە تا ڕادەیەك دژبەیەك و ئاڵۆزە، چونكە كاریگەرییەكەی لەسەر كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت و جێگیر نییە، هەندێك پێیان وایە ڕەنگی زەرد هەستی گڕوتین و چالاكی و دڵخۆشییان پێدەبەخشێت.

هەندێك كات ڕەنگی زەرد ئاماژە بە خۆشی و شادمانی دەكات و جۆرێك لە هەستی زیندوویی و چالاكی دەبەخشێت، ڕەنگێكی سەرنجڕاكێشە و سەرنجی كەسی بەرانبەر ڕادەكێشێت.

زیرەك و بەهێز

ئەو كەسانەی كە ئارەزووی بەكارهێنان و پۆشینی ڕەنگی زەرد دەكەن زیرەك و بەهێزن، كەسایەتییەكی پڕاكتیكیان هەیە و هەمیشە ڕووخۆش و چالاكن، تێڕوانینێكی گەشبینانەیان هەیە بۆ ژیان و كەسێكی ئەرێنین، ئارەزوومەندانی ئەم ڕەنگە هەمیشە دەیانەوێت ببنە جێی سەرەنجی كەسی بەرانبەر و هەستی ناوبانگبوونیان هەیە، ڕەنگی زەرد وزە و چالاكی و هەستی داهێنان دەبەخشێتە ئەو كەسەی كە بەكاریدەهێنێت، ڕەنگی زەردی ڕوون و درەوشاوە هێمای گەشبینی و خۆشی و شادییە.

رەنگی ئاڵای گەورەترین حزب و خاوەن یەك ملیۆن دەنگ لە هەرێمی كوردستان زەردە كە پارتی دیموكراتی كوردستانە، وەك هێمای تیشكی خۆر، سەرچاوەی ژیان، گەرمی و وزە، رەنگی پارتییە هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *