تەنگژەی قووڵی بەنزین لە رانیە هەیە.. ئیتر بەتاك و جووت دابەش دەكرێت

بینەر: (6)

پێچەوانەی ئەو لێدوانانەی پێشوو كە دەگوترا تەنگژەی بەنزین لە هەولێر و چەند ناوچەیەكی تر قووڵە، بەڵام لە رانیە بەنزین نەماوە و ئێستە بۆ چارەسەری كێشەكە بەنزینی پاڵپشتی كراوی حكوومی بەتاك و جووت دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم نۆی ئاب، قایمقامییەتی رانیە بڵاوی كردەوە، دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری حكومی ڕێكدەخرێتەوە و لەمەودوا بەپێی ژمارەی كۆتایی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكان دەبێت، واتا تاك و جووت.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لیژنەی سووتەمەنی قایمقامییەت ڕۆژانە خشتەی دابەشكردنەكە بۆ شۆفێران ڕادەگەیەنێت.

دووپات لەوە كراوەتەوە كە پێویستە هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییەكان بن، تەنیا لە یەك ڕیزدا بوەستن و ڕێز لە كارمەندانی بەنزینخانەكان و تیمە سەرپەرشتیارەكان بگرن. هەر شۆفێرێك سەرپێچی بكات و پابەندی ڕێكارەكان نەبێت، بێبەش دەكرێت لە وەرگرتنی ئەو بڕە بەنزینەی كە بۆی دیاری كراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *