قایمقامییەتی سۆران چوار بڕیاری بڵاو كردەوە كە دەڵێن، ئەمڕۆ دوای كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكانی سنوورەكە دەریانكردووە.
دوای كۆبوونەوەی قایمقامییەتی سۆران لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكانی لە بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی ناوشار و ئاسایشی ناوشار و پۆلیسی فریاكەوتن چەند بڕیارێك درا.
لە بڕیارەكاندا هاتووە، پڕۆسەی دابەشكردن تا 16ی ئابە و دەبێت بەنزینخانەكان لە یەك كاتدا بەنزین بە لایەنی كەم بە هەشت ئۆتۆمبێل بدەن، واتا هەموو پەمپەكان بخەنە كار.
هەروەها سیستەمی تاك و جووت پێرەو دەكرێت و ژمارەی تاك ڕۆژانی یەكشەم و سێشەم و پێنجشەم دەبێت و ژمارەی جووت رۆژانی تر.
لەبارەی بڕی بەنزینیش دەڵێن، بڕی بەنزین بۆ تابلۆی هەرێم “هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە” 40 لیتر و تابلۆكانی تر 30 لیتر دیاری كراوە.
نۆرەی دووبارە و سرەبڕین ڕێگەپێدراو نییە و تووشی سزا دەبێتەوە و گرتنی شوێن بۆ كەسانی تر یان بەجێهێشتنی ئۆتۆمبێل لە پێش دەرگای هاووڵاتییان قەدەغەیە.
















Leave a Reply