ئاگەدارییەك بۆ بریكارەكانی خۆراك: بەشەخۆراكی خراپ مەدەنە خەڵك

بینەر: (271)

بەرێوەبەرایەتی بازرگانیی خۆراكی سلێمانی بریكارەكان ئاگەدار دەكەنەوە هەر مادەیەك لەناو بەشەخۆراكی مانگانەدا بەكەڵكی خواردن نەهات نەیدەن بە هاووڵاتییان.

ئەم ئاگەدارییەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان بڵاو كراوەتەوە كە بریكارەكانی ناو شار و دەرەوەی شار ئاگەداردەكەنەوە لەكاتی دابەشكردنی خۆراكی مانگانە، رەچاوی مادەكان بكەن و هەر مادەیەك دەركەوت خراپە و بۆ خواردن نابێت، دابەشی نەكەن بەسەر هاووڵاتییاندا.

دووپات دەكەنەوە كە ئەگەر مادە خۆراكییەكە خراپ ببوو، بریكارەكان دەتوانن كۆمپانیای خۆراك ئاگەداربكەنەوە تاوەكو بۆیان بگۆڕن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *