هەسەدە: وەزارەتی بەرگری رووداوی هاتوچۆش دەخەنە پاڵ ئێمە

بینەر: (1.5K)

وەزارەتی بەرگریی سووریا كۆمەڵێك وێنەی بڵاو كردوونەتەوە و دەڵێت: هەسەدە دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی كردوونەتە ئامانج و سێ پۆلیس بریندارن. ناوەندی راگەیاندنی هەسەدەش وەڵامی راگەیەنراوەكە دەداتەوە و دەڵێت: درۆ دەكەن رووداوی هاتوچۆ بووە.

هەسەدە لە وەڵامی وەزارەتی بەرگریی سووریا رای گەیاند، رووداوی هاتوچۆ بووە، لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی و ئۆتۆمبێلی پۆلیس. پێوەندیی بە ئۆپراسیۆنی ئێمەوە نییە.

لە دوای ئەم رووداوە، هێزەكانی سوپای سووریا لە رۆژهەڵاتی حەلەب بۆردمانی هەسەدەیان كرد. لە بەرانبەردا هێرشەكەش هەسەدە دەڵێت: وەڵامدانەوە لە پێناو پاراستنی شەڕڤانان و خەڵكەكەمان بە مافی خۆمان دەزانین.

ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی یەكشەم فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە، لە دیمەشق لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری سووریا كۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی تەناهی و رێككەوتنی تێكەڵكردنی هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان بە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ كرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *