لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی دامەزراوەی كوردستان فاوەندەیشن، كە ئارین مەسروور بارزانی لە ساڵی 2024 دایمەزراند، پڕۆژەی فرەچەشنیی زیندەیی لە كوردستان وەك تۆمارێكی زانستیی نیشتیمانی بۆ پاراستنی ژینگە دەستی بەكارەكانی كرد ئەوەیش لەچوارچێوەی ئەو دیدگا فراوانەی بۆ پاراستنی كوردستان هەیەتی.
هەفتەی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەسەر بنەمای دیدگا و بەشداریی ئارین بارزانی دامەزرێنەری كوردستان فاوندەیشن، پلاتفۆرمی فرەچەشنیی زیندەیی لە كوردستان راگەیاند.
ئەم پڕۆژەیە ئەنجامی توێژینەوەی بەردەوام و كۆكردنەوەی داتای مەیدانییە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا، كە وەك بنكەیەكی ناوەندیی زانستی زیاتر لە و 2252 جۆری ڕووەك و ئاژەڵ لەخۆ دەگرێت.
ماڵپەڕی پڕۆژەكە (www.biodiversity.krd) سەرچاوەیەكی كراوە و گەشەسەندووە كە بە بەردەوامی لە ڕێگەی توێژینەوە و تۆماركردنی مەیدانییەوە داتاكانی دەوڵەمەندتر دەكرێن، تا لە خزمەت كەرتی پەروەردە و بەرزكردنەوەی هۆشیاریی گشتی و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی پاراستنی ژینگەی كوردستاندا بێت.
وەك دیدگایەكی فراوان بۆ خزمەتی كوردستان، پڕۆژەكە لەلایەن كوردستان فاوندەیشنـەوە سەرپەرشتی دەكرێت و ئامانجی سەرەكیی كۆكردنەوە، رێكخستن، پێداچوونەوە و خستنەڕووی زانیارییە زانستییەكانە لەبارەی ئاژەڵ و رووەكەكانی هەرێمی كوردستان.
كوردستان فاوندەیشن، لەلایەن ئارین مەسروور بارزانی دامەزراوە و چەندان چالاكی جیاوازی لە بارەی پەرەپێدانی توانای گەنجان كردووە و ئەم پڕۆژەیەیش بایەخدانە بە سروشت و ژینگەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئاژەڵ و باڵندە كێوەییەكانی لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستاندا هەن.
ئێستە، بە فەرمی ماڵپەڕی (www.biodiversity.krd) راگەیەنراوە، كە دەبێتە بنكەیەكی زانیاریی نیشتمانی و سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ داتا زانستییە پشتڕاستكراوەكان. ئەو داتایانەی لەلایەن توێژەرانی پڕۆژەكەوە كۆكراونەتەوە، دەخرێنە بەردەست بۆ خزمەتكردنی توێژەران، قوتابییان، ئارەزوومەندانی سروشت و هەوڵەكانی پاراستنی ژینگەی كوردستان.
بەپێی داتا سەرەتاییەكانی پڕۆژەكە، تائێستە ژمارەیەكی زۆر لە جۆرەكانی رووەك و ئاژەڵ لە كوردستان تۆمار كراون، بەم شێوەیەی خوارەوە:
– كۆی گشتیی جۆرە تۆماركراوەكان گەیشتووەتە دوو هەزار و 252 جۆر.
– هەزار و 408 جۆریان پێكدێن لە رووەك.
– 844 جۆریان پێكدێن لە ئاژەڵ.
ئامانجە ستراتیژییەكانی پڕۆژەكە پێكهاتوون لە:
– كۆكردنەوە و رێكخستنی زانیارییەكانی فرەچەشنیی زیندەیی هەرێمی كوردستان لە یەك سەرچاوەی هاوبەشدا.
– پێداچوونەوەی ورد بە زانیارییەكان بۆ پشتڕاستكردنەوەی دروستیی داتاكان.
– دابینكردنی سەرچاوەیەكی زانستیی گرنگ بۆ ئەكادیمیان و ژینگەدۆستان.
– بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی لەبارەی سروشت و پاراستنی ژینگەی كوردستان.
كوردستان فاوندەیشن لە رێگەی بەشی (Climate.KRD) بەرپرسیارێتیی دابینكردنی ئەم چوارچێوە زانستییەی گرتووەتە ئەستۆ. ئەمە پڕۆژەیەكی درێژخایەن و بەردەوامە، ئامانج لێی پاراستنی ئەو سەرچاوە سروشتییە بەنرخانەیە هەرێمی كوردستان خاوەنیەتی.
كۆنفۆشیۆس ههڕهشهیه بۆ سهر ئاسایشی نهتهوهیی ئهمهریكا لافاو باشووری فڕهنسای داپۆشی..قوربانی لێ كهوتووهتهوه
زۆرترین خوێنراو
نۆیەمین ساڵیادی داستانی سحێلا.. “خۆ نەچەمێنن” سێ پیاو ڕێگربوون..چیرۆكی ههوڵدانی مۆسكۆ بۆ بهكارهێنانی چهكی ئهتۆم دژی ئۆكراینا 10 رۆژ دنیا دەلەرێنێتەوە.. چوار هەڵبژاردن چارەنووسی دیموكراسیی یەكلا دەكەنەوە
فۆرێن پۆلسی: جەنگی دژ بە ئێران دنیای بۆ هەمیشە گۆڕی ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس چۆن كار لە شەڕی ئێران دەكات؟ ئیلۆن ماسك خێرایی ئینتەرنێتی ستارشیلدی له ئۆكراینا كەم كردەوە.. كییڤ لە گرفتدایە
















Leave a Reply