پێگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌مه ده‌بێته بارگرانییه‌كی گه‌وره و زۆر بۆ سه‌ر شانی هێزه‌كانی عێراق و سووریا، واشنتن ته‌نیا ڕۆڵی هه‌واڵگری و پێدانی زانیاری ده‌گێڕێت.
سنووری نێوان عێراق و سووریا به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی ئاسایشی سنوور و ناوچه‌كانی هه‌ردوولای عێراق و سووریا و ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئاسان نییه له ئه‌ستۆی به‌غدا و دیمه‌شق، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان باری سه‌رشانی هێزه‌كانی سووریا و عێراق قورس‌تر ده‌كات.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانمان بۆ ئوردن، واته‌ی كۆتایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش نییه، بگره له ئوردن له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی عێراق و سووریا دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌م گۆڕانكارییه بۆ دیمه‌شق نوێ نییه، پێشتر ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له سووریا و ناوچه‌ی ته‌نه‌ف كشانده‌وه و باره‌گه‌كانی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سووریا كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و كاتیش دووپاتیان كرده‌وه، كه له توانایاندایه هه‌ڵمه‌ت دژی تیرۆریستان له ناوچه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئوردن له‌و ناوچانه زۆر دوور نییه.
ئه‌و گواستنه‌وه و گۆڕانكارییه نوێ پرسیارێكی سه‌ره‌كی له‌باره‌ی درێژی سنووری عێراق و سووریا و ئه‌گه‌ر و توانای پاراستنی ئه‌و سنووره مه‌ودا درێژه له‌لایه‌ن هه‌ردوولا وڵات هێناوه‌ته كایه‌وه، له كاتێكدا شوێنپه‌نجه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه بوونی نه‌ماوه؟
عه‌لی خه‌زعه‌لی ڕۆژنامه‌وانی عێراقی نیشته‌جێی ئیسته‌نبۆل بۆ میدیالاین گوتی، گرنگترین شت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانان و كۆتایی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، بریتی نییه له زیادكردنی ژماره‌ی هێزه چه‌كداره‌كان، بگره به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌یی و به‌رپرسیاریه‌تی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق.
زیاتر گوتی، عێراق به‌ر له ڕۆیشتنی هاوپه‌یمانان كاری له‌سه‌ر دروستكردنی سیسته‌مێكی به‌رگری فره چین به درێژایی سنووری سووریا ده‌كرد، پاسه‌وانی سنوور و سوپا و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به توانای ته‌كنه‌لۆجی چاودێریكردنی ئاسمانی و پێشكه‌وتووه له‌وێ هه‌وڵی جێگیركردنیان ده‌درا.
هێزه‌كانی عێراق به كردار به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی زۆر و خه‌نده‌ق و كێبلی كامێرای زیره‌ك و تاوه‌ری چاودێری و چاودێریكردنی ناوچه‌كه له ئاسمانه‌وه و له ڕێی درۆنه‌وه به درێژایی سنووری نێوان عێراق و سووریا جێگیر كرد.
خه‌زعه‌لی ده‌ڵێ، ئێسته هێزه‌كانی عێراق له توانایاندایه زۆرترین بارگرانی و قرسی ئۆپراسیۆنه‌كان له ناوخۆی عێراق بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و به‌رده‌وام هه‌ڵمه‌تی كێوماڵكردن و گه‌ڕان به دوای شانه‌كانی داعش ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام توانای ته‌كنه‌لۆجی و هه‌واڵگری پێشكه‌وتووی هێزه‌كانی عێراق تا ئێسته له ئاستێكی زۆر پێویست نییه.
ئه‌گه‌رچی به‌غدا له ڕووی هێزی وشكایی و ئاسمانییه‌وه ئێسته هێزه‌كانی له دۆخێكی باشدان، به‌ڵام له ڕووی هه‌واڵگری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و شیكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری تا ئێسته‌یش پێویستی به ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه، چونكه توانای ته‌كنه‌لۆجی و پێشكه‌وتنی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی هاوپه‌یمانان، كه به خێرایی زانیارییه‌كان شی ده‌كه‌نه‌وه و ورده‌كارییه‌كان ده‌دۆزنه‌وه.
له‌باره‌ی دۆخی ناوچه سنوورییه‌كان له دیوی سووریاوه، فیراس عه‌لاوی شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی توانای هێزه‌كانی سووریا له ڕووی هه‌واڵگری و چاودێریكردنه‌وه ده‌ربڕی و گوتی، هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕوون نییه، كه هێزی سه‌ربازی سووریا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و ناوچه سنوورییانه بڵاوه‌یان پێ بكرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی سنوور و دابه‌شكردنی هێزه‌كان له‌و سنووره بوونی هه‌یه.
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی تا ئێسته به‌رده‌سته، هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕوون نییه كه ژماره‌كانی زۆری هێز و گۆڕانكاری گرنگ له به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سووریاوه ئه‌نجام بدرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نێوان دیمه‌شق و به‌غدا بوونی هه‌یه، له ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری ته‌ناهی، به‌ڵام ئه‌مه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی هاوبه‌شایه‌تی ئه‌منی ستراتیجی ته‌واو له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه.
















Leave a Reply