“رێككەوتن لەگەڵ ئێران پێگەی ئیدارەی ترەمپ بەر لە هەڵبژاردن بەهێز دەكات”

بینەر: (3)

زیاتر لە مانگێك بۆ هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێسی ئەمەریكا ماوە و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و كۆمارییەكان گوشارێكی گەورەی ناوخۆییان لەسەرە، سیاسەتوانێكی پارتی كۆماری ئاماژە دەكات كە گەیشتنی ئیدارەی ئێستەی ئەمەریكا بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران، پێگەی پێش هەڵبژاردن و هەلی بردنەوەی بەهێز دەكات، ئەو هەڵبژاردنەی بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بێتە سازكردن.

ئیریك براون سیاسەتوانی دیاری پارتی كۆماری ئاماژە دەكات كە بەربەستە سەرەكییەكان لەبەردەم رێككەوتنی ئێران و ئەمەریكا بریتییە لە نەبوونی متمانە و ریزبەندیی سازشەكان، بەتایبەتی كە ئەمەریكا دەیەوێ رێككەوتنەكە گەرەنتیی نەبوونی ئێران بە خاوەنی چەكی ناوەكی یان وەستانی هەڕەشەكردن لە هاتوچۆی دەریایی لە ناوچەكە بكات، دووپاتی كردەوە كە دەكرێ گوشاری سەربازی دەرگەیەك لەبەردەم چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ تاران بكاتەوە.

براون پێی وایە گەیشتنی ئیدارەی ئەمەریكا بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران، پێگەی بەر لە هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس و هەلی بردنەوەی كۆمارییەكان بەهێز دەكات، لەوكاتەی ناكرێ لە ئێستەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دیاری بكرێت، چونكە زیاتر دەوەستێتە سەر توانای كاندیدان و بەرهەڵستكاران، ئەوانە رۆڵی گەورەیان دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *