میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه داتابه‌یسێكی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا “پنتاگۆن” هاككرا و سه‌رجه‌م زانیارییه هه‌ستیاره‌كانی نێو داتابه‌یسه‌كه ئاشكرا كران، ئه‌مه‌یش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ملیۆنان كه‌س دروست كردووه، چونكه سه‌رجه‌میان له‌و داتابه‌یسه وردترین زانیاری‌یان تۆمار كراوه.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ تۆڕی ئه‌ی بی سی نیوزی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و داتابه‌یسه‌ی هاككراوه زانیاری وردی له‌سه‌ر 2.76 ملیۆن كه‌س تێدایه كه تا ئێسته‌یش له ژیاندان، هه‌روه‌ها زانیاری 294 هه‌زار كه‌سی تریشی له‌خۆگرتووه، كه مردوون.
ئاماژه‌ی دا، سروشتی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان و هه‌ستیارییان پێوه‌سته به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكاوه، چونكه له نێو داتابه‌یسه‌كه ورده‌كاری ئه‌رك و كاره‌كانی كارمه‌ندانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی سه‌ر به وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا بوونی هه‌یه.
زیاتر گوتی، داتابه‌یسه‌كه سه‌ر به سیسته‌می ناوه‌ندی داتاكانی هێزی كاری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بووه، پرۆسه‌ی هاككردنه‌كه‌یش له ماوه‌ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2025 تا ته‌مووز/یۆلیۆی 2026 ئه‌نجام دراوه، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ته‌مووز ئه‌و كه‌لێنه ئه‌منییه له نێو داتابه‌یسه‌كه ئاشكرا بوو، ئه‌وكات زانرا كه داتابه‌یسه‌كه هاككراوه.
















Leave a Reply