بینەر:
(1.0K)
ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئەیلوول، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، سزای نوێی سەپاندە سەر بانکی ڤی.تی.بیی ڕووسی و هۆکارەکەشی بۆ پێوەندییەکانی ئەو بانکە بە ئێرانەوە گەڕاندەوە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوانی واشنتندایە بۆ توندکردنەوەی گوشارە ئابوورییەکان لەسەر تاران و ڕێگریکردن لە خۆدزینەوەی لە سزاكان.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم ڕێوشوێنە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی واشنتندایە بۆ توندکردنەوەی گوشاری ئابووری لەسەر ئێران و بەئامانجگرتنی ئەو لایەنانەی یارمەتیی دەدەن بۆ خۆدزینەوە لە سزاكان.
جێی باسە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا مانگی ڕابردوو بە ڕاسپاردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، دەستپێکردنی “ئۆپراسیۆنی دەرکراوی ئابووری”ی لە دژی ئێران ڕاگەیاندبوو.
















Leave a Reply