لە ساڵانی دوایی خەڵكێكی زۆر بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەشیان و خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە پەنایان بۆ سیستمی كیتۆ بردووە، واتە ئەو سیستمە خۆراكییەی پشت بە پڕۆتین و چەوری بۆ بەدەستهێنان وزە دەبەستێت لە بری شەكر كاربۆهیدرات، تاقیكردنەوەیەكی كلینیكیی ئەمەریكی ئاماژە دەكات ئەو سیستمە سوودی زیاتری بۆ جگەر و كۆنترۆڵكردنی شەكری خوێن هەیە.
توێژەران لە كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆی واشنتن لە سانت لویس ئاماژە دەكەن كە سیستمی كەمكاربۆهیدرات، سوودی زیاتری بۆ جگەر و رێكخستنی شەكری خوێن هەیە، زیاتر لە سیستمەكانی تری ریجیمكردن، بەتایبەتی لە كەسانی قەڵەو و ئەوانەی گەیشتوونەتە پێش قۆناغی تووشبوون بە شەكرە و چەوری جگەریان هەیە، لە توێژینەوەكە چاودێریی 55 كەسی پێگەیشتووی قەڵەو كرا كە لە پێش قۆناغی شەكرە و چەوری سەر جگەریان هەبووە، ئەوان بۆ ماوەی پێنج مانگ بەسەر سێ سیستمی خۆراك دابەش كران.
دەركەوت هەموویان 10%ی كێشی خۆیان لەدەست داوە، هەستیارییان بۆ ئەنسۆلین 50% كەمی كرد، واتە لە هەموو سیستمەكان لەدەستدانی كێش بووەتە هۆی باشتربوونی هەستیاری بۆ ئەنسۆلین لە ماسولكەكان، بەڵام لە كاریگەری لەسەر جگەر جیاواز بوون، ئەوانەی كیتۆیان كردبوو، هەستیاریی خانەكانی جگەر بۆ ئەنسۆلین بە تێكڕای دوو بۆ سێ هێند باشتر بوو، چەوری سەر جگەریان بە رێژەی 67% كەم بووەوە، كۆنترۆڵكردنی شەكری خوێنیان باشتر بوو.












Leave a Reply