مێتا بە زیاتر لە 17 ملیار دۆلار لەگەڵ ویلایەتەکانی ئەمەریکا ڕێککەوت

بینەر: (689)

کۆمپانیای مێتا ئەمڕۆ چوارشەم 26ی ئابی 2026، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی نزیکەی 18 ملیار دۆلار لە ماوەی 10 ساڵدا، وەک چارەسەرێکی یاسایی لەگەڵ چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا سەبارەت بە پاراستنی سەلامەتیی گەنجان و مێرمنداڵان لەسەر ئینتەرنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی “بی بی سی”، کۆمپانیاکە بڕە پارەکە بە شێوەی قیستی ساڵانە لە ماوەی دەیەی داهاتوودا دەدات، لە کاتێکدا داواکارانی گشتی لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهای ڕێککەوتنەکە دەگاتە 17.1 ملیار دۆلار. بەپێی ڕێککەوتنەکە، ویلایەتە بەشداربووەکان لە ماوەی ئەم 10 ساڵەدا نزیکەی 70%ی کۆی بڕەکە وەردەگرن کە دەکاتە 12.7 ملیار دۆلار و بۆ پەرەپێدانی سەلامەتیی بەکارهێنەرانی گەنج و کارە لەپێشینەکانیان خەرجی دەکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *