یەکێتیی ئەوروپا کۆتوبەندی توند بەسەر “چات جی پی تی” و سەکۆ گەورەکاندا دەسەپێنێت

بینەر: (421)

ئەمڕۆ دووشەم 31ی ئابی 2026، یەکێتیی ئەوروپا کۆتوبەندێکی نوێی “توند”ی بەسەر دوو سەکۆی ژیریی دەستکرد و دوو لە گەورەترین سەکۆکانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان سەپاند، کە بە یەکەمین هەنگاوی لەو جۆرە دادەنرێت و ئامانج لێی پابەندکردنی ئەو ئەپڵیکەیشنانەیە بە یاساکانی سەلامەتی و چاودێرییەکی توندتر.

یەکێتیی ئەوروپا ئەپڵیکەیشنی “چات جی پی تی” خستە لیستی ئەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییانەی کە دەکەونە ژێر چاودێرییەکی توندی یاساییەوە، هەروەها سەکۆی “ڕێدیت” و سایتی یارییە ڤیدیۆییەکانی “ڕۆبلۆکس”ی وەک دوو سەکۆی ئەلیکترۆنیی “زۆر گەورە” پۆلێن کرد، کە ئەمەش پابەندیی زیادە و چاودێریی زیاتریان بەسەردا دەسەپێنێت.

هێنا ڤێرکۆنێن بەرپرسی تەکنەلۆجیا لە یەکێتیی ئەوروپا دووپاتی کردەوە، ئێستە چات جی پی تی، ڕێدیت و ڕۆبلۆکس دەکەونە ژێر ئاستێکی بەرزتر لە چاودێری و لێپرسینەوە لە ناو یەکێتیی ئەوروپادا، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە گەورەکەیان لەسەر هاووڵاتییان و کۆمەڵگە.

ئەو بەرپرسە ڕوونی کردەوە کە پۆلێنکردنی وەک سەکۆی “زۆر گەورە”، بۆ ئەو سەکۆ و بزوێنەرانەی گەڕان بەکار دەهێنرێت کە ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکانیان لە مانگێکدا لە 45 ملیۆن کەس تێدەپەڕێت لە ناو ئەو یەکێتییەدا کە 27 وڵات لە خۆ دەگرێت، ئەو سێ سەکۆیەش ئەو مەرجەیان تێدایە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *