یەدەگی دراوی عێراق 30 ملیار دۆلار دابەزیوە

بینەر: (1.0K)

عێراق زەرەرمەندترین وڵاتانی دنیایە بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و شەڕی ئێرانەوە، كە بەشی زۆری نەوتەكەی بە گەرووەكەدا هەناردە دەكات و چەند مانگێكە نیوچە وەستاوە، ئەوەش وای كرد حكوومەتی عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی مانگانە و خەرجییەكان پەنا بۆ یەدەگی دراوی بانكی ناوەندی ببات و تا ئێستە 30 ملیار دۆلار خەرج بكات، وەك پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژە دەكات.

نزار ناسر پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، یەدەگی دراوی عێراق لە بانكی ناوەندی لە 109 ملیار دۆلارەوە بۆ 77.5 ملیار دۆلار دابەزیوە، واتە عێراق 31.5 ملیار دۆلار، روونی كردەوە كە زۆرینەی ئەو بڕە پارەی خەرج كراوە بۆ دابینكردنی مووچە بووە، دووپاتی كردەوە كە بانكی ناوەندی كار بۆ سەقامگیریی ئابووری و ئیدارەدانی پارە بە شێوەیەكی دروست دەكات.

شایەنی باسە زۆرینەی شارەزایانی دارایی و ئابووری پێیان وایە ئەو چەند مانگەی عێراق زۆر سەختە و ئەگەر گەرووی هورمز نەكرێتەوە و هەناردنی نەوتی عێراق ئاسایی نەبێتەوە، دۆخەكە بۆ عێراق زۆر خراپتر دەبێت، پێویست بە قەرزكردنی دەرەكی دەكات بۆ دابینكردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگانەی فەرمانبەر و خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *