کەشناسی: پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شەممە پلەی گەرمی بەرزتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەى شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵەهەور لە هەندێک ناوچە ، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتردەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

PM:03:16:29/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 12
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *