بینەر:
(1.7K)
کۆمپانیای مەنیجەر سکیوریتی لە ڕاگەیەنراوێکدا گیانلەدەستدانی دوو کارمەندی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە شاری هەولێر ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، شەوی ڕابردوو، چواری کانوونی یەکەمی 2025، هەردوو کارمەند (ئەحمەد محەمەد شەریف برادۆستی و محەمەد سەردار موحسین) لە کاتی ئەرکی فەرمیدا بوونەتە قوربانی.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەداخ و کەسەرەوە ڕایدەگەیەنین شەوی ڕابردوو دوو کارمەندمان… بە هۆی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلێكەوە كە دوور لە ڕێنوێنییەكانی هاتووچۆ لێخووڕینی كردووە، لە خاڵی پاسەوانی و لە کاتی ئەرکی فەرمی کۆمپانیا گیانیان لەدەست دا.
















Leave a Reply