ڕاگه‌یاندنی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ڕێككه‌وتنی هاریكاری و به‌رگری هاوبه‌ش له نێوان سعوودیه و توركیا و پاكستان له ژێر ناوی ڕێككه‌وتنی مه‌ككه، سنووری هاوپه‌یمانییه كلاسیكییه‌كانی تێپه‌ڕاند و پشتڕاستی ئه‌وه‌یشی كرده‌وه، كه وڵاتانی ناوچه‌كه له شێوازێكی نوێی فره‌جۆركردنی توانای ته‌ناهییان ده‌گه‌ڕێن، له‌گه‌ڵ گۆڕانی سروشتی هه‌ڕه‌شه‌كان و گۆڕانكارییه خێراكانی ناوچه‌كه.
هه‌ینی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له سعوودیه و توركیا و پاكستان ڕێككه‌وتنی مه‌ككه‌یان له دوای دیداری لووتكه‌ی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سه‌ركۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان واژوو كرد.
هه‌رسێ وڵات ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان به هه‌نگاوێك بۆ به‌هێزكردنی توانای به‌رگری و وه‌ڵامدانه‌وه و پاراستنی ئاسایشی خۆیان و ناوچه‌كه ناوبرد، به‌ڵام شرۆڤه‌كاران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گرنگی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ر له دیوه سه‌ربازییه‌كه‌ی نییه، بگره په‌یامێكی سیاسی ڕوونیشی له‌گه‌ڵدایه.
له ڕێككه‌وتنه‌كه هاتووه، كه هه‌ر هێرشێكی چه‌كداری كه یه‌كێك له‌و سێ وڵاته به ئامانج بگرێت، وه‌كو ئه‌وه‌یه هێرش بێ بۆ سه‌ر هه‌ر سێ وڵاته‌كه، به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سعوودیه، ئامانجی ڕێككه‌وتنه‌كه په‌ره‌پێدانی توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاوبه‌شه دژی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك و به‌هێزكردنی هاریكاری سه‌ربازی و به‌رگرییه له نێوان هه‌رسێ وڵات.
وه‌زیری به‌رگری سعوودیه خالد بن سه‌لمان گوتی، ڕێككه‌وتنه‌كه چوارچێوه‌ی هاوبه‌شی به‌رگری ماوه درێژ فره‌وان ده‌كات و پشتیوانی وه‌ڵامدانه‌وه و هه‌ماهه‌نگی و ته‌واوكاری له نێوان هه‌ر سێ وڵات ده‌بێت. هاوكات ئه‌ردۆغان گوتی، ئه‌و ڕێككه‌وتنه بریتی نییه له به ئامانجگرتنی هیچ وڵاتێك، شه‌هباز شه‌ریفی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستانیش گوتی، ئه‌مه قه‌لغانی ئاشتییه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنه‌كه له كاتێكدایه كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گرژی به‌رده‌وام تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری گرژی سه‌ربازی چاوه‌ڕوانكراو بوونی هه‌یه، به تایبه‌ت دوای شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن تارانه‌وه، جیا له هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له ده‌ریای سوور و گه‌رووی هورمز.
گریگۆری گاوز پسپۆری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی ته‌كساس بۆ كه‌ناڵی “حوڕه” گوتی، كاریگه‌ری سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆی ڕێككه‌وتنه‌كه تا ئێسته ڕوون نییه، بگره گرنگی سه‌ره‌كی بریتییه له ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌كه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه. هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێسته‌كان له نێوان ڕیاز و ئه‌نكه‌ره و ئیسلام ئاباد به ئاراسته‌ی ئێران، هه‌ژموونی گه‌وره به‌و سێ وڵاته ده‌به‌خشێت، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر حسابی ئێران و هه‌ژموونی له ناوچه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام به دوور ده‌زانرێ، ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ هاریكاری ئه‌تۆمی له نێوان هه‌رسێ وڵات بگۆڕێت.
ڕێككه‌وتنه‌كه سێ وڵات كۆ ده‌كاته‌وه كه توانای جیاوازیان هه‌یه، سعوودیه ئابوورییه‌كی به‌هێز و پێگه‌ی سیاسی زۆری له ناوچه‌كه هه‌یه و خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی توانای پیشه‌سازی به‌رگری خۆیه‌تی، توركیا خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی پیشه‌سازی سه‌ربازی گه‌وره‌یه به تایبه‌ت له دروستكردنی درۆن، پاكستان سوپایه‌كی گه‌وره و ئه‌زموونی سه‌ربازی زۆر و توانای چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه.
هوارد ئایزنستات پسپۆری مێژوو له زانكۆی سانت لۆرانس گوتی، ڕێككه‌وتنه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یبردنی ئه‌و سێ وڵاته‌یه به سیسته‌می ته‌ناهی و به‌رگری كلاسیكی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئێسته له قۆناغێكی ڕاگوزه‌ردایه. بۆیه ئه‌مه وهبهرهێنانكردنه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی سیسته‌مێكی ته‌ناهی و بلۆككبهندی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ی ته‌واو بكات.
زیاتر گوتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته لایه‌نی سه‌ره‌كی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه، بۆیه ده‌كرێ ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ سعوودیه به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تری ده‌سته‌به‌ركردن و پشتیوانیكردن هه‌ژمار بكرێ، نه‌ك به جێگره‌وه‌ی هاوبه‌شایه‌تی ته‌ناهی نێوان ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و وڵاتانی ناوچه‌كه.
فریدریك ویری توێژه‌ر له پرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دامه‌زراوه‌ی كارینگی بۆ ئاشتی گوتی، ئه‌و ڕێككه‌وتنه دیوێكی فه‌رمی هاریكاری له نێوان هه‌ر سێ وڵات ده‌كاته‌وه، كه خۆی له دروستكردنی چه‌كی به‌رگری و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری ده‌بینێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه كاریگه‌ری ڕێككه‌وتنه‌كه به ته‌واوی ڕوون و دیار ده‌بێت، به تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ریای سوور و ناوچه‌كانی تری ئه‌فریقا و هاریكاری سعوودیه و توركیا له به‌رانبه‌ر كیشوه‌ری ئه‌فریقا به ته‌واوی زیاد ده‌كات.
تۆماس واریك توێژه‌ر له پرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌تلانتیك كونسوڵ گوتی، تاقیكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كه ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و سێ وڵاته ڕێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا له ڕاگه‌یاندنێك و دیوه سیاسییه‌كه‌ی بۆ به‌رگری هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه بگۆڕێت.
واریك گوتی، هاوكێشه ئه‌منییه‌كانی هه‌رسێ وڵات جیاوازن، ئێران سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر سعوودیه، به‌ڵام توركیا و پاكستان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ نه‌كراوه و بۆردمان نه‌كراون.
ڕێككەوتنی مەككە.. بژارەی بەرگریی نوێ لە سەردەمی گۆڕانكارییە خێراكاندا
ڕاگەیاندنی چاوەڕواننەكراوی ڕێككەوتنی هاریكاری و بەرگریی هاوبەش لە نێوان سعوودیە و توركیا و پاكستان له ژێر ناوی ڕێككەوتنی مەككە، سنووری هاوپەیمانییە كلاسیكییەكانی تێپەڕاند و پشتڕاستی ئەوەیشی كردەوە، وڵاتانی ناوچەكە لە شێوازێكی نوێی فرەجۆركردنی توانای تەناهییان دەگەڕێن، لەگەڵ گۆڕانی سروشتی هەڕەشەكان و گۆڕانكارییە خێراكانی ناوچەكە.
هەینی ڕابردوو هەریەك لە سعوودیە و توركیا و پاكستان، ڕێككەوتنی مەككەیان لە دوای دیداری لووتكەی شازادەی جێنشینی سعوودیە محەمەد بن سەلمان و سەرۆك كۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان واژوو كرد.
هەرسێ وڵات ڕێككەوتنەكەیان بە هەنگاوێك بۆ بەهێزكردنی توانای بەرگری و وەڵامدانەوە و پاراستنی ئاسایشی خۆیان و ناوچەكە ناوبرد، بەڵام شرۆڤەكاران دووپات لەوە دەكەنەوە كە گرنگیی ڕێككەوتنەكە هەر لە دیوە سەربازییەكەی نییە، بگرە پەیامێكی سیاسی ڕوونیشی لەگەڵدایە.
لە ڕێككەوتنەكەدا هاتووە، هەر هێرشێكی چەكداری كە یەكێك لەو سێ وڵاتە بە ئامانج بگرێت، وەك ئەوەیە هێرش بێ بۆ سەر هەرسێ وڵاتەكە، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی سعوودیە، ئامانجی ڕێككەوتنەكە پەرەپێدانی توانای وەڵامدانەوەی هاوبەشە دژی هەر دەستدرێژییەك و بەهێزكردنی هاریكاری سەربازی و بەرگرییە لە نێوان هەرسێ وڵات.
وەزیری بەرگریی سعوودیە خالید بن سەلمان گوتی، ڕێككەوتنەكە چوارچێوەی هاوبەشی بەرگریی ماوەدرێژ فراوان دەكات، پشتیوانیی وەڵامدانەوە و هاوئاهەنگی و تەواوكاری لە نێوان هەرسێ وڵات دەبێت. هاوكات ئەردۆغان گوتی، ئەو ڕێككەوتنە بریتی نییە لە بە ئامانجگرتنی هیچ وڵاتێك، شەهباز شەریفی سەرۆك وەزیرانی پاكستانیش گوتی، ئەمە قەڵغانی ئاشتییە بۆ نەوەكانی داهاتوو.
ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكە لە كاتێكدایە كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گرژی بەردەوام تێپەڕ دەبێت و ئەگەری گرژیی سەربازی چاوەڕوانكراو بوونی هەیە، بەتایبەت دوای شەڕی ئەمەریكا و ئێران و هێرشی گرووپە چەكدارەكانی پاڵپشتیكراو لەلایەن تارانەوە، جیا لە هەڕەشەكان بۆ سەر جووڵەی كەشتیوانی لە دەریای سوور و گەرووی هورمز.
گریگۆری گاوز پسپۆری كاروباری نێودەوڵەتی لە زانكۆی تێكساس بۆ كەناڵی “حوڕە” گوتی، كاریگەریی سەربازی ڕاستەوخۆی ڕێككەوتنەكە تا ئێستە ڕوون نییە، بگرە گرنگیی سەرەكی بریتییە لە ڕەهەندە سیاسییەكەی ئەو ڕێككەوتنە. هاوئاهەنگی هەڵوێستەكان لە نێوان ڕیاز و ئەنكەرە و ئیسلام ئاباد بە ئاراستەی ئێران، هەژموونی گەورە بەو سێ وڵاتە دەبەخشێت، ئەمەیش لەسەر حیسابی ئێران و هەژموونی لە ناوچەكە دەبێت، بەڵام بە دوور دەزانرێ، ڕێككەوتنەكە بۆ هاریكاری ئەتۆمی لە نێوان هەرسێ وڵات بگۆڕێت.
ڕێككەوتنەكە سێ وڵات كۆ دەكاتەوە كە توانای جیاوازیان هەیە، سعوودیە ئابوورییەكی بەهێز و پێگەی سیاسیی زۆری لە ناوچەكە هەیە و خەریكی پەرەپێدانی توانای پیشەسازیی بەرگریی خۆیەتی، توركیا خاوەنی بنكەیەكی پیشەسازی سەربازی گەورەیە بەتایبەت لە دروستكردنی درۆن، پاكستان سوپایەكی گەورە و ئەزموونی سەربازیی زۆر و توانای چەكی ئەتۆمی هەیە.
هوارد ئایزنستات پسپۆری مێژوو لە زانكۆی سانت لۆرانس گوتی، ڕێككەوتنەكە ڕەنگدانەوەی پەیبردنی ئەو سێ وڵاتەیە بە سیستمی تەناهی و بەرگری كلاسیكی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە ئێستە لە قۆناغێكی ڕاگوزەردایە. بۆیە ئەمە وەبەرهێنانكردنە لەسەر ئەگەری دەركەوتنی سیستمێكی تەناهی و بلۆكبەندی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت ئەگەر ڕۆڵی ئەمەریكا لە ناوچەكە پاشەكشەی تەواو بكات.
زیاتر گوتی، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەمەریكا تا ئێستە لایەنی سەرەكی پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەیە، بۆیە دەكرێ ڕێككەوتنەكە بۆ سعوودیە بە بەڵگەنامەیەكی تری دەستەبەركردن و پشتیوانیكردن هەژمار بكرێ، نەك بە جێگرەوەی هاوبەشایەتی تەناهیی نێوان ئەمەریكا و سعوودیە و وڵاتانی ناوچەكە.
فریدریك ویری توێژەر لە پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دامەزراوەی كارینگی بۆ ئاشتی گوتی، ئەو ڕێككەوتنە دیوێكی فەرمی هاریكاری لە نێوان هەر سێ وڵات دەكاتەوە، كە خۆی لە دروستكردنی چەكی بەرگری و گواستنەوەی تەكنەلۆجیا و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دەبینێتەوە.
هێمای بۆ ئەوەیش كرد كە كاریگەریی ڕێككەوتنەكە بە تەواوی ڕوون و دیار دەبێت، بەتایبەت لەسەر دەریای سوور و ناوچەكانی تری ئەفریقا و هاریكاری سعوودیە و توركیا لە بەرانبەر كیشوەری ئەفریقا بە تەواوی زیاد دەكات.
تۆماس واریك توێژەر لە پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەتلانتیك كونسوڵ گوتی، تاقیكردنەوەی ڕاستەقینەی ڕێككەوتنه هاوبەشەكە ئەوكاتە دەردەكەوێت، كە ئەو سێ وڵاتە ڕێككەوتنەكە تەنیا لە ڕاگەیاندنێك و دیوە سیاسییەكەی بۆ بەرگری هاوبەشی ڕاستەقینە بگۆڕێت.
واریك گوتی، هاوكێشە تەناهییەكانی هەرسێ وڵات جیاوازن، ئێران سەرچاوەی هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سعوودیە، بەڵام توركیا و پاكستان بە هیچ شێوەیەك لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەیان لێ نەكراوە و بۆردمان نەكراون.
















Leave a Reply