وەك شارەزایان ئاماژەیان كرد، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و وەستانی زۆرینەی هەناردنی نەوتی عێراقەوە، ئێستە دۆخی دارایی ئەو وڵاتە بە قووڵترین تەنگژەدا تێپەڕ دەبێت و چەند مانگێك لە دوای كرانەوەی گەرووی هورمز ئاسایی دەبێتەوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش ئاماژە دەكات كە مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆران دوا ناكەوێت.
ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی كرد بۆ ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەران دوا نەكەوێت، كاتێك حكوومەت دەستی بە هەناردنی بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە نەوت كردووە، ئەوەش لە رێگەی چەند كۆمپانیایەك كە ئەوان رێژەیەك لە نەوتی هەناردەكراو دەبەن.
زیاتر گوتی، ئێستە دۆخی دارایی باشترە و بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی پلانیان لەوبارەوە هەیە، بۆیە پێشبینی دەكرێت مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەر و خانەنشینان دوا نەكەوێت، ئاماژەی كرد، بودجەی سێ ساڵەی پێشوو، تەڕ و هیشكی بەیەكەوە سووتاند، ئێستە حكوومەتی عێراق پێویستی بە كاتە بۆ باشكردنی دۆخی ئابووری و سەرۆك وەزیرانی عێراق هەموو هەوڵێك دەدات ئاستی ئابووریی عێراق بەرز بكاتەوە.
















Leave a Reply