پۆلیسی سلێمانی بۆ خەڵكی شارەكە: كێشەتان هەبوو پێوەندی بە 194 بكەن

بینەر: (1.2K)

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رای گەیاند كە لەپاڵ هێڵی گەرمی 105 هێڵێكی تریش كارا دەكەن و خەڵكی شارەكە ئەگەر كێشەیان هەبوو دەتوانن پێوەندی بە ژمارەی 194 بكەن.

پۆلیس لە ئاگەدارییەكەدا نووسیویەتی، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیەكە لەپاڵ هێڵی گەرمی ژمارە105، هێڵی گەرمی ژمارە194 دەخاتە خزمەت هەووڵاتیانەوە.

باس لەوە كراوە كە لەمەودوا هەردوو هێڵ 24 سەعات لەكاردا دەبێت، دەتوانن لەكاتی بوونی هەر ڕووداوێكی كتوپڕو نەخوازراودا پێوەندی بەهەردوو ژمارەكەوە بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *