فەرمانگەی میدیا و زانیاری: تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی بۆ 65 ساڵی درێژکرایەوە

بینەر: (1.1K)

\"\"

وێستگەنیوز_

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی تاوەکو تەواوکردنی تەمەنی 65 ساڵی درێژکرایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە نووسراوی ژمارە (9804)ی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی درا لەسەر کارکردن و بەردەوامبوونی ئەو فەرمانبەرانەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسین، تاوەکو تەواوکردنی تەمەنی 65 ساڵی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە، سەرجەم زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە وەجبەکانی 9 تاوەکو 15ـی راژە دەگرێتەوە و مووچەی بەردەوامبوونیان لە راژە لەسەر بودجەی وەزارەتەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.

PM:03:43:31/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 24
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *