عەلی میقداد؛ ئەو قوتابییە عەرەبەی نمرەی 96ی لە زمانی کوردی بەدەست هێنا

بینەر: (28)

لە ئەنجامی تاقیکردنەوە وەزارییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان، قوتابییەک بە ناوی عەلی میقداد کە نەتەوەی عەرەبە و زمانی دایکی عەرەبییە، توانی ئەنجامێکی نایاب و سەرنجڕاکێش تۆمار بکات.

لەمبارەوە، شێروان شەرەفانی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەكانی كۆلیژەكانی ئیشق و نیلۆفەر بە “وشە”ی راگەیاند كە عەلی میقداد توانیویەتی لە بابەتی زمانی کوردی نمرەی 96 بەدەست بهێنێت، هاوکات لە زۆربەی بابەتەکانی تریشدا نمرەی 100ی وەرگرتووە و کۆنمرەی گشتییەکەی 98.8ە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *