سەرچاوەیەک: زیاتر لە 600 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 6 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی

بینەر: (1.0K)

\"\"

وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەک رایگەیاند، زیاتر لە 600 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 6 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لەنیا بەختیار، پەیامنێری وێستگەنیوزی راگەیاند، \”ئەمڕۆ زیاتر لە 600 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 6 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان\”.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، \”بەیانی تەواوی پارەکە دەگات و مووچەخۆران مووچە وەردەگرن\”.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، \”لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە، راستەوخۆ مووچە دابەش دەکرێت و ئەوانەی لە هەژماری من مووچە وەردەگرن هەر کە تەواوی پارەکە گەشت دەتوانن هەرکات بیانەوێت مووچەکانیان وەربگرن.\”

PM:05:02:31/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 28
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *