روونكردنەوەیەك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بینەر: (1.5K)

لەبارەی رووداوێكی هاتوچۆ كە شەوی چواری ئەم مانگە رووی دابوو، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، شەوی چواری كانوونی یەكەمی 2025، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە شەقامی 40 مەتریی شاری هەولێر ڕووی دا و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا.

پۆلیس دەڵێن، بۆ ڕای گشتی ڕای دەگەیەنین، دوای ئەوەی لە ڕێكەوتی ئاماژەپێكراو لە بوونی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە شەقامی 40 مەتری لە بەردەم شوقەكانی (بولیڤارد) ئاگادار كراینەوە، دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.

دەركەوت كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا – پیك ئاب دەبڵ قەمەرە) بە ژمارە (5427/ وەزارەتی پێشمەرگە) شوفێرەكەی بەناوی (م.ٲ.م) مادەی كحولی بەكارهێنابوو و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری مارسدیس شوفێرەكەی بە ناوی (ھەژان هیوا عومەر) لە بەردەم شوقەكاندا وەستاوە و قسەی لەگەڵ دوو كارمەندی سكیوریتی كردووە بە مەبەستی چوونەژوورەوە، لە ئەنجامدا هەردوو كارمەندی سكیوریتی بە ناوەكانی (محەممەد سەردار موحسن) و (ئەحمد محەمەد شەریف) بە هۆی پێكدادانەكەوە گیان لەدەست دەدەن و زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلی جۆری مارسدیس دەكەوێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *