دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكرێت

بینەر: (1.3K)

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا حكوومەتی عێراقی فیدراڵ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت بكات، حكوومەتی هەرێمیش لیستی مووچەی ناردووە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاندووە، هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت، بڕیارە لە ماوەی حەوت رۆژدا تەواوی فەرمانبەران مووچەكانیان وەربگرن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی ئامادەكاری دابەشكردنی مووچە تەواو دەكات، لە رۆژی یەكشەمی هەفتەی داهاتوودا دەست بەدابەشكردنی دەكرێت و ماوەی حەوت رۆژ سەرجەم فەرمانبەران مووچەكانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمیش لیستی مووچەی ناردووە، بڕیارە دوای تەواوكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، راستەوخۆ مووچەی هەریمیش رەوانە بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *