تۆڕێكی مادەی هۆشبەر لە بەغدا گیران

بینەر: (1.2K)

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گرتنی تۆڕێكی تایبەت بە بازرگانی و بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەری لە بەغدا راگەیاند كە شەش كەسن.

بە گوێرەی بەیاننامەی دەزگاكە، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێكدا شوێنی یەكێك لە كۆگا شاراوەكانی تۆڕەكە ئاشكرا كراوە و نزیكەی 5.3 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕوونی كردووەتەوە كە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنەكە بە زانیارییەك سەبارەت بە یەكێك لە بازرگانان بووە، ئەم زانیارییە بووەتە سەرەتای بەدواداچوونێك كە لە كۆتاییدا ڕێگای گەیشتن بە ئەندامانی تری تۆڕەكەی كردووەتەوە.

وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان یەك لە دوای یەك گیراون و دەستیش بەسەر ماڵێكدا گیراوە كە شوێنی نهێنی تۆڕەكە بووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هەروەها ڕای گەیاندووە كە تۆمەتبارەكان و ئەو شتانەی دەستبەسەر كراون، ڕادەستی لایەنە پێوەندیدارەكان كراون بۆ ئەنجامدانی ڕێكارە یاساییە پێویستەكان بەرانبەریان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *