ئاگرەکەی سنووری پێنجوێن بەردەوامە و بەشێک لە گوندەکانی گرتووەتەوە

بینەر: (1.1K)

\"\"

وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

ماوەی دوو رۆژ دەبێت بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە چەند گوندێکی قەزای پێنجوێن کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

ئەمڕۆ شەممە 30ی ئابی 2025، هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە وێستگەنیوزی راگەیاند، \”ئاگرەکە سنووری گوندەکانی هەڵاڵاوا، مەسۆ و دەرە گورگان و نزارە و چەند گوندێکی دیکەی گرتووەتەوە\”.

ئاماژەی بەوەکرد، \”ئاگرەکە بەردەوامی هەیە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە هەموو کۆنترۆڵبکرێت، بەڵام بەشێکی زۆری ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و تیمەکانی بەرگریی پێنجوێن و شارەزوور و سەیدسادق بەردەوام لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان\”.

قایمقامی قەزای پێنجوێن وتی، \”بەهۆی ئاگرەکەوە دوو کەس کە بەشێوەی خۆبەخش هاوکاری تیمەکانیان کردووە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە برینداربوون و جەستەیان سووتاوە، لەئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان\”.

وتیشی، \”بەهۆی ئاگرەکەوە رووبەرێکی زۆری دارستان و پوش و پاوان و ژینگەی ناوچەکە سووتاوە\”.

AM:11:04:30/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 24
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *