لە هەرێمی كوردستان بەهۆی شەڕی نێوان ئەمەریكا- ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە ماوەی 10 ڕۆژدا 514 گەشت هەڵوەشاونەتەوە، هەروەها گەشتی 5.4 ملیۆن گەشتیاریش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵوەشاونەتەوە.
بەپێی ئامارە نافەرمییەكان، بەهۆی شەڕی نێوان ئەمەریكا- ئیسرائیل و ئێران لە نێوان 28ـی شوباتەوە بۆ نۆـی ئادار، لە هەرێمی كوردستاندا 514 گەشتی ئاسمانیی هاتوو و ڕۆیشتوو لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشاونەتەوە.
كۆمپانیای (سیریوم) بۆ شیكاریی فڕۆكەوانی بڵاوی كردووەتەوە، لە هەفتەی یەكەمی جەنگدا 25 هەزار گەشت لە كۆی 44 هەزار گەشتی پلان بۆ داڕێژراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشاونەتەوە.
هاوكات بەهۆی پەككەوتنی گەشتەكانەوە، گەشتی 5.4 ملیۆن گەشتیار هەڵوەشاونەتەوە و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی زۆرترین كاریگەریی بەركەوتووە.
جێگەی باسە لە 28ـی شوباتی ئەمساڵەوە شەڕی نێوان ئیسرائیل، ئەمەریكا و ئێران دەستی پێ كردووە، بەهۆی شەڕەوە گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق ڕاگیراون.
ئەگەر زیاتر درێژە بكێشێت، ئاسمانی ناوچەكە وەك ئێستە هیچ فڕۆكەیەكی مەدەنی ناتوانێت تێیدا بفرێت و ئەوەش زیانی ملیۆنان دۆلار لە وڵاتانی ناوچەكە و دنیا دەدات.
















Leave a Reply