پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەمال شاكر

بینەر: (78)

سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەمال شاكر، پەیامێكی هاوخەمیی بڵاو كردەوە و دەڵێت، كەمال شاكر كەسایەتی و سیاسەتمەدارێكی نیشتمانپەروەری كورد بوو كە ژیانی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشانی گەلەكەی تەرخان كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی ئەیلوول، لە پەیامێكی هاوخەمی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سكرتێری پێشتری حزبی شیوعیی كوردستان و وەزیری پێشتری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (كەمال شاكر)م پێ گەیشت. خوالێخۆشبوو كەسایەتی و سیاسەتمەدارێكی نیشتیمانپەروەری كورد بوو كە ژیانی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشانی گەلەكەی تەرخان كرد.

سەرۆك دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو كەمال شاكر دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم جێگەی بەهەشت بێت و سەبر و ئارامی بە گشت لایەك بدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *