پۆلیس کۆتایی بە دەنگۆی هێرشی “جنۆکە” بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکان لە کفری دەهێنێت

بینەر: (1.2K)

ئەمڕۆ هەینی 11ی ئەیلوولی 2026، پۆلیسی گەرمیان ڕای گەیاند کە ئەو دەنگۆیانەی لەسەر شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و ماڵەکان لەلایەن “جنۆکە”وە لە کفری بڵاو کرابوونەوە دوورن لە ڕاستییەوە، بەڵکوو چوار منداڵ ئەو کارەیان کردووە و لە ئێستەشدا گیراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

عەقید سۆران حەمە غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ “وشە” ڕای گەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا هاووڵاتییانی گەڕەکێکی شاری کفری باسی ئەوەیان دەکرد کە جامی ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان لەلایەن جنۆکە و دێوەوە بەردباران دەکرێت و دەشکێنرێت، پۆلیسی شارۆکەی کفری دەستی بە بەدواداچوون کرد. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە چوار منداڵ لەپشت ئەو ڕووداوانەوەن و دەستبەجێ گیران.

گوتەبێژی پۆلیس ڕوونی کردەوە کە ئەو چوار منداڵە سەرجەمیان خەڵکی هەمان گەڕەکن و تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 13 ساڵدایە. ئاماژەی بەوەش دا کە منداڵەکان بە ئەقڵی تەمەنی خۆیان ئەو کارەیان کردووە، تەنانەت یەکێک لە منداڵەکان بەردی فڕێداوەتە ماڵی خۆیانەوە بۆ ئەوەی گومانەکان لەسەری نەمێنێت.

سەبارەت بە چارەنووسی منداڵەکان و ڕێکارە یاساییەکان، عەقید سۆران ئاشکرای کرد کە لە ئێستەدا منداڵەکان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دایک و باوکیشیان بانگ کراون بۆ بنکەی پۆلیس. دووپاتیشی کردەوە کە تا ئێستە هیچ کەسێک سکاڵای لەسەر تۆمار نەکردوون و بەپێی یاسای نەوجەوانانیش مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ترەمپ هۆشداری لە “پیلانێکی گڵاو” دژی ژیریی دەسکرد دەدات زیندانێكی هەڵاتوو هەشت ساڵ خۆی كردە ژن و ئاشكرا بوو

زۆرترین خوێنراو‌

پرسەنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوە لە مانگێكدا پێنج هەزار و 700 جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمار كراوە

پۆلیس کۆتایی بە دەنگۆی هێرشی “جنۆکە” بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکان لە کفری دەهێنێت منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە ناو سەتڵێک ئاودا خنکا و پزیشکەکان ژیانیان بۆ گەڕاندەوە پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *