بینەر:
(390)
سەرۆك بارزانی پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری بڵاو كردەوە.
لە پرسەنامەكەی سەرۆك بارزانی هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی خەباتگێڕی باكوور محەمەدئەمین خەرخۆری و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (پارتی دیموكراتی كوردستان – باكوور)ـم پێگەییشت.
” پرسەو سەرەخۆشیی خۆم لە خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو محەمەدئەمین خەرخۆری و سەركردایەتی و ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ باكوور دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم” سەرۆك بارزانی وای نووسیوە.
هەروەها دەڵێ، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەك ببەخشێت.
















Leave a Reply