پرسەنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوە

بینەر: (554)

سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا سیاسەتمەدار و هاوسەری لەیلا زانا بڵاو كردەوە.

لە پرسەنامەكەدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەری كورد و سەرۆكی پێشووی شارەوانیی ئامەد (مەهدی زانا)ـم پێ گەییشت.

“پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی كوردپەروەر و خەباتگێڕی مەهدی زانا و هەروەها خوشكی بەڕێزم (لەیلا زانا) هاوژینی خوالێخۆشبوو مەهدی زانا و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم” لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە.

لە كۆتایشدا دەڵێ‌، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی مەهدی زانا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *