به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بازاڕی وزه‌ی جیهان، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و به‌رمیلێكی گه‌یشته 107 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سعوودیه و پێشڕه‌وی حووسییه‌كان بۆ گرتنی گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و گرژییه‌كان له گه‌رووی هورمز ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خام دوو دۆلار و 90 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 107 دۆلار و 51 سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خامی ته‌كساس دوو دۆلار و 27 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 102 دۆلار و 32 سه‌نت.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت، بۆ پێشڕه‌وی حووسییه‌كان به ئاراسته‌ی ده‌ریای سوور و گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب، هه‌روه‌ها هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كی هیندستان له گه‌رووی هورمز و زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان بۆ به‌رده‌وامی گه‌یشتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان بۆ بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
















Leave a Reply