لەبارەی داماڵینی چەكەوە شیعە لە بێ دەنگی پێش رەشەبادان

بینەر: (4)

چەند رۆژێكی كەم بۆ گەیشتن بە دوو رووداوی گرنگ لە عێراق ماوە، كشانەوەی هێزی سەربازیی هاوپەیمانان و ئەمەریكا و داماڵینی چەكی میلیشیاكان، كە هەردوو پرۆسەكە لە 30ی ئەم مانگە دوا وادەیانە، كەچی هێزەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بێدەنگن و لە كۆبوونەوە و بەیاننامەكانیان هیچ باسێكی ئەو بابەتە ناكەن، شارەزایان پێیان وایە ئەوە نیشانەی شپرزەیی و ناكۆكی و ترسە لە لێكەوتەكان لە حاڵەتی شكستهێنان لە داماڵینی چەك.

ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو ئەمەریكا بەڕێ دەكەوێت و وەك راپۆرتەكان ئاماژە دەكەن ئەو داوایەك پێشكەشی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دەكات بۆ دواخستنی پرۆسەی داماڵینی چەك بۆ دوای ئەو وادە كۆتاییەی دیاری كردووە، واتە 30ی ئەیلوول، سەرچاوەیەكی نزیك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاشكرای كرد كە لە دوا كۆبوونەوە باسی ئەو بابەتە كراوە، بەڵام بە رێككەوتن نەگەیشتوون.

سەرچاوەكە پێی وایە دۆسیەی چەكی میلیشیاكان پێوەستە بە ئێران و بە دەستی ئێران و سوپای پاسدارانە، ئەوان چارەنووسی ئەو چەكانە و میلیشیاكان دیاری دەكەن، ئەوانیش نایانەوێ دەستبەرداری كارتێكی گرنگی دەستیان بن لە ململانێكەیان لەگەڵ ئەمەریكادا، بۆیە ئەو نادیارییەی هەڵوێستی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ بڕیارێكی كۆتایی لەو بارەوە نەدراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *