هاوكات لەگەڵ ئەو دۆخە ناهەموارە داراییەی عێراق كە هۆكارەكەی وەستانی هەناردنی نەوتەكەیەتی بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز لە لایەن ئێرانەوە، كە شارەزایان بە گوشار و پەیامێكی تارانی بۆ بەغدا و واشنتن دەزانن بە پێویستیی سووككردنی گوشارە دارایی و تەناهییەكانی سەر ئێران و میلیشیاكانی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆكی پەرلەمانی ئێران سەردانی بەغدا بكات.
میدیاكانی ئێران رایان گەیاند كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئێران سەردانی بەغدا بكات، بێ ئەوەی وردەكاریی سەردانەكە و خشتەی دیدار و كۆبوونەوەكان ئاشكرا بكەن.
ئەمڕۆ قالیباف رای گەیاند كە رژێمی ئیسلامیی ئێران بە یەكێك لە هەستیارترین قۆناغە مێژووییەكانی تێپەڕ دەبێت، هاوكات رۆڵێكی بێوێنە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و دنیا دەبینێت، ئەمڕۆ دنیا درك بەوە دەكات كە ئێران خۆڕاگرە و یەكێتیی نیشتمانی و یەكگرتوویی لە هەموو بوارە گشتی و سەربازی و دیپلۆماسییەكان لەژێر سەركردایەتیی وەلی ئەمری موسڵمانان و لە سایەی وابەندیی بەهێزی نێوان نەتەوە و ویلایەت، دەتوانێت دوژمن ملكەچ بكات.
















Leave a Reply