عێراق بە نیازە شەش ملیۆن پارچە چەك كۆ بكاتەوە

بینەر: (6)

تا ئێستە دیار نییە هەڵمەتی داماڵینی چەك لە عێراق چۆن و كەی جێبەجێ دەكرێت، بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند كە حكوومەت لەسەر بڕیاری داماڵینی چەك و هێشتنەوەی بە دەستی دەوڵەت بەردەوامە، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند مانگی داهاتوو زیاتر لە شەش ملیۆن پارچە چەك لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ كۆ بكرێتەوە.

حوسێن عەوادی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێك بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق، گوتی، حكوومەتی عێراق لەسەر بڕیارەكەی بە داماڵینی چەك و هێشتنەوەی تەنیا بە دەستی دەوڵەت سوورە، ئەوە بڕیاری دەوڵەتە و حكوومەتی جێبەجێی دەكات، بڕیارە دەسەڵاتداران نزیكەی شەش ملیۆن پارچە چەك لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو كۆ بكەنەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە چەند ماوەی مانگێك زیاتر لە شەش ملیۆن پارچە چەك لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ كۆ بكرێتەوە.

دووپاتی كردەوە، لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو دۆسیەی تەناهی هەموو پارێزگاكان رادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت و ئەو وەزارەتە پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی تەواوی پارێزگاكانی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *