بینەر:
(7)
ئەمڕۆ دووشەم، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە وەزارەتی داد و دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا ئەرکیان “کەمکردنەوەی مەترسییەکان”ی پێوەندیدار بە ژیریی دەسکردەوە دەبێت.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە سەکۆی “ترووس سۆشیاڵ” ڕای گەیاندووە، ئیدارەکەی بە “وریاییەوە” مامەڵە لەگەڵ ژیریی دەسكرد دەکات و لە کاتی پێویستدا ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان دەگرنە بەر.
ئەم ئاماژەپێدانەی ترەمپ بە وەزارەتی داد وەک ئامرازێکی پاراستن، لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر گرنگیی بە مەترسییە پێشبینیکراوەکانی ژیریی دەسكرد نەداوە و چەندین جار بە “فێڵ” ناوی بردووە.
















Leave a Reply