ئەم هەفتەیە سەبەتەی پێنجەمی خۆراك دابەش دەكرێت

بینەر: (968)

بڕیارە لەم هەفتەیە دەست بكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی خۆراك لە هەرێمی كوردستان، ئامادەكاریش دەستی پێ‌ كردووە و بریكارەكانی خۆراك مامەڵەكانیان تەواو كردووە.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی ئاب، عەزیز عوسمان بریكاری خۆراك، بە “وشە”ـی راگەیاند، مامەڵەكانی بریكاری بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی پێنجەم تەواو بووە و چاوەڕوانی هاتنی بەشەخۆراكین.

زیاتر گوتی، پارەشمان لە رێگەی بانكی جنووب داوە، بۆیە چاوەڕوان دەكەبن لەم چەند ڕۆژە بەشەخۆراكمان پێ بگات.

هاوكات نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتبی بازرگانی رای گەیاند، دەست بە دابەشكردنی پێنجەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دەكرێت. هاوشێوەی ساڵی رابردوو، بە كۆی گشتی هەشت بەشەخۆراك دابەش دەكرێت.

زیاتر گوتی، بەشەخۆراكی ئەم مانگە پێكهاتووە بۆ هەر هاووڵاتییەك، سێ كیلۆ برنج، یەك كیلۆ شەكر، یەك لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاو لەگەڵ نیو كیلۆ نیسك و ئارینۆك.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە كەمكردنەوەی مادەكانی ناو سەبەتەی خۆراك دەكەن، نەوزاد شێخ كامیل دووپاتی كردەوە، ئەمە تەنیا دەنگۆیە و هیچ هەوڵێكی فەرمی لە ئارادا نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *