ئەكسیۆس: شەوی رابردوو 40 كەشتی هەڵگری نەوت بە گەرووی هورمز تێپەڕ بوونە

بینەر: (1.4K)

لەوكاتەی بینە و بەردەی ئێران و ئەمەركیا لەسەر هاتوچۆی دەریایی بە گەرووی هومز بەردەوامە، ماڵپەڕی “ئەكسیۆس”ی ئەمەریكی ئاماژە دەكات كە شەوی رابردوو 40 كەشتی هەڵگری نەوت بە رێڕەوی باشووری گەرووی هومزدا تێپەڕ بوونە، واتە بە هەردوو ئاراستەی هاتن و چوون، هاوكات 16 ملیۆن بەرمیل نەوت لە كەنداو چووەتە دەرەوە.

بەپێی ماڵپەڕەكە كە لە چەند بەرپرسێكی ئەمەریكی گواستەوە، ئەو ژمارە زۆر زیاترە لەوەی پێش چەند رۆژێك تێپەڕبوونی بە گەرووەكە هاتە راگەیاندن كە 15 بۆ 20 كەشتی بووە لە شەوێكدا، ئەوەش بەو رێڕەوەی كە ئەمەریكا لە نزیك كەناراوەكانی عومان سەرپەرشتی دەكات، بەڵام هێشتا ئەوە مانای ئاساییبوونەوەی هاتوچۆ بە گەرووەكە ناگەیەنێت، بەتایبەتی لە سایەی بەردەوامیی هەڕەشەكانی ئێران.

ئەوە لەو كاتەی بەر لە شەڕی دوایی، رۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبوو، كە دەكاتە پێنجیەكی نەوتی پێویست بۆ بازاڕەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *