ئەمڕۆ هەینی 11ی ئەیلوولی 2026، ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی هۆشدارییەکی توندی لەبارەی دروستبوونی کورتهێنان و تەنگژە لە دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دا و پێشبینی دەکات کە ئەم دۆخە بەهۆی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ساڵی داهاتووش بەردەوام بێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە بازاڕەکانی نەوتی جیهانی ڕووبەڕووی “کورتهێنانێکی بەردەوام” دەبنەوە لە دابینکردنی نەوتدا، پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا ئەم دۆخە زۆر خراپتر ببێت. هۆکاری سەرەکیی ئەم تەنگژەیەشی بۆ بەردەوامبوون و فراوانبوونی ململانێ و جەنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕاندەوە.
ئاژانسەکە وەک نموونەیەک بۆ سەلماندنی ئەو تەنگژەیە ڕوونی کردەوە کە تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، ئاستی دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان بە بڕی 95 ملیۆن بەرمیل دابەزینی بەخۆوە بینیوە، کە ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بازاڕەکان هەبووە.
















Leave a Reply