ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیل ڕاپۆرتێكی لەبارەی ترس و نیگەرانییەكانی هەواڵگریی ئەمەریكا لە سوپای رۆبۆتەكانی ئێران خستووەتە ڕوو، كە تاران لە میانەی جەنگ لەگەڵ واشنتن خستوویەتییە كارەوە و خزمەتی بە رەوەندییەكانی خۆی پێ دەكات، لەو رێگەیەشەوە پێگەی جەماوەری ئەمەریكا كەم دەكاتەوە و پروپاگەندە دژی واشنتن بڵاو دەكاتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی “یەدیعۆت ئەحرەنۆت”ی ئیسرائیلی كە زانیاری لە زاری بەرپرسانی هەواڵگری و ئاسایشی ئەمەریكا وەرگرتووە و نووسیویەتی، لە بازدانێكی گەورە و مەترسیدار لە جەنگی ئەلیكترۆنی یەكەمجارە كە وڵاتانی وەك چین و ئێران، لە تەك كۆمپانیا ئیسرائیلییە تایبەتەكانی ئەو بوارە، كە ژیریی دەستكرد بۆ كاركردنی ئۆتۆماتیكی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بەكار دەهێنن.
بەرپرسەكان دووپاتیان كردووەتەوە، سوپای رۆبۆتەكانی ئێران كە شێوازێكی نوێی مامەڵەكردنی ئێرانە و بێ دەستوەردانی مرۆڤ، ئەو رۆبۆتانە هەژماری وەهمی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دروست دەكەن و پۆست و ڤیدیۆ و پۆستەر بەرهەم دەهێنن، لەگەڵ بەكارهێنەران كارلێك دروست دەكەن و دەچنە ناو گفتوگۆ گشتی و گەرمەكانی ناو تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وەك “ئێكس، فەیسبووك، ئینستاگرام، تیك تۆك” هەموو ئەوانەیش خۆكارانە و بێ بوونی هیچ مرۆڤێك ئەنجام دەدەن.
ئەمە نیگەرانییەكی گەورەی لە واشنتن دروست كردووە، چونكە ترسی زۆر هەیە، ئەو سوپا رۆبۆتە و تەكنیكییە نوێیە لەلایەن ئێرانەوە، لە بازنەیەكی فراوان بۆ كاریگەریدانان بەسەر ڕای گشتیی ئەمەریكا بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێكردنەوەی نیوەیی لە ئەمەریكا بخرێتە كار كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
لە كاتێكدا پێشتر هەڵمەتی بانگەشەی میدیایی و شەپۆلی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بە ئاراستەی بابەتێك، پێویستی بە تیمێكی گەورە و فراوانی كاركردن هەبوو، تا ئەو جۆرە ڕای گشتییە لە ناوخۆی ئەمەریكا یان هەر وڵاتێكی تر دروست بكەن، بەڵام ئێستە پێویست بەوە ناكات و بە تەنیا بە سوپای رۆبۆتەكان لەبری تیمێكی شارەزای مرۆڤ، كە پێویستە خۆیان هەژمار دروست بكەن و پۆست و تێكست و وێنە و ڤیدیۆ بڵاو بكەنەوە، بریكارەكانی ژیریی دەستكرد ئەو كارانە دەكەن و هەڵمەتی بانگەشەكردن و دەنگۆ بڵاوكردنەوە بە فراوانی ئەنجام دەدەن، بێ ئەوەی پێویستیان بە زۆرترین كەس بێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، ژیرییە دەستكردە جۆراوجۆرەكان پرۆسەی كاریگەریدانان و هەڵمەتی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی زۆر بە بەهێزی و كراوەیی لە چینەوە ئەنجام دەدەن، ئەو نموونەیەیش ئامادەیە بۆ دابەزاندن و هەمواركردن، دوای ئەوەی لە كرۆكەوە زۆر جیاواز دەبێت و كاریگەری لەسەر داخستنی كۆمپانیاكانی ژیریی دەستكرد و پێداچوونەوە بە سیستمی ژیریی دەستكرد دەبێت، بۆیە ئێستە كۆمپانیاكای ئۆپن ئەی ئای كە بەرهەمی چات جی پی تی و ئەسرۆپیك بەرهەمی ژیری دەسكردنی كلاودیان خستووەتە خزمەتەوە، خەریكی پێداچوونەوەن بە پڕۆژەكانیان.
ئێستە ژیریی دەستكردی سەرچاوە كراوەكان بە ئاسانی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەو جۆرە هەڵمەتانە بەكار بهێنرێت، ئەمەیش كاریگەریی گەورە لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بەسەر ئەو وڵات و گرووپ و كۆمپانیایانە دادەنێت، كە هەڵمەتی بانگەشەكردنیان لە دژ ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكە نووسیویەتی، بەكارهێنەری ئەو نموونانەی ژیریی دەستكرد، دەتوانن سوودی لێ وەرگرن و پێوەستی بكەن بە ئامرازی ترەوە، لەو ڕێگەیەوە دۆسیە و تێكست و پۆستەر بۆ هەژمارە وەهمییەكان دروست بكەن و بڵاوی بكەنەوە، بریكارەكانی ژیریی دەستكرد “چاتبۆت” بە تەواوی ئەو ئەركانە لە ئەستۆ دەگرن و لەو ڕێگەیەوە دەتوانن یاریی بە هەر لایەنێك بكەن كە بیانەوێت.
پێشتر هەواڵگریی ئەمەریكا لە میانەی چاودێرییە توندەكانی، تەنیا دوو كۆمپانیای ئیسرائیلیان دۆزییەوە كە ئەمجۆرە هەڵمەتانە ئەنجام دەدەن، یەكێكیان كۆمپانیای ئەنتل ئەی ئایە كە ژیریی دەستكردی دیپسیكی چینی بەكار هێناوە، بۆ كۆنترۆڵكردنی هەزاران هەژماری تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و بڵاوكردنەوەی ئەو هەڵوێست و ویستانەی كە كۆمپانیاكە بەرنامەڕێژی بۆ كردووە.
ئەو كۆمپانیا ئیسرائیلییانە هەڵمەتی میدیاییان لە سۆشیال میدیا بۆ بەرژەوەندیی بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام داوە، بەشێك لە هەژمارە وەهمییەكان لایەنگر و بەشەكەی تریش بەرهەڵستی نەتەنیاهۆیان كردووە، تا كار و كارلێك لە هەنگاوی سەرەتا لەلایەن خۆیانەوە ئەنجام دەدرێت، تا نەتەنیاهۆ بكەن بە تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانی نێو تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی.
ماور سیلیك دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەنتل ئەی ئای دەڵێ، لەگەڵ دیپسیكی چینی بەرنامەیەكی هاوبەشمان هەبوو، بۆ تاقیكردنەوەیەكی ئەزموونی و توێژینەوەی و بەرگری، ئامانج لێی تێگەیشتن بوو لە چۆنیەتیی خراپبەكارهێنانی دیپسیك لەلایەن بەكارهێنەرانەوە و باشكردنی تواناكانی بوو لە داهاتوو، بە پێچەوانەوە كۆمپانیاكەمان هیچ هەڵمەتێكی كاریگەریدانانمان لەسەر خەڵك ئەنجام نەداوە.
















Leave a Reply